• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 154
  • چوار شەممه 12/3/1395
  • رۆژژمێر :

سرووشتی تاڤگەی لەت ماڵ

 تاڤگەی لەت ماڵ

 

تاڤگەی لەت ماڵ هەڵکەوتۆتە پارێزگای تارانەوە کە لە رۆژئاوایی ترین خاڵی شاریی تاران و باکووری وەردئاوەرد، جادەیەکی کوێستانیی و شاخاویی لە تەنیشت دەربەند و رووبار دەگاتە دێهاتەکانی وەردیج و واریش.

 لە بەشیی باکووری زانکۆی شەریف پاش تێپەڕاندنی ١٠ کیلۆمەتر سرووشتێکی جیاواز و جوان دەبینین کە نێزیکیی و هەژموونی تارانمان لە بیر دەباتەوە.

گوندی واریش بە یەکێک لەو ئاراستا و رێگانە هەژمار دەکرێت کە رێگەی سەرکەوتن و بەرزایی بڕینی کێوپێوان بەسەر ترۆپکە پانەکانی حەسار و لیچەشە. رووبارەکانی ئەم ناوچەیە بەشێوەی وەرزییانە هەڵدەقوڵێن و لەناوەڕاستی زستان تا کۆتایی بەهار لە تافە و خوڕ دایە.

بۆ گەێشتن بە تاڤگە سەرەکییەکە بەر لە تێپەڕاندنی جادەی سەرەکی و پاش یانەی مامۆستایان سەیارەکەمان رادەگرین و دەچینە نێو رووبەری دەربەندەکەوە. پاش تۆزێک رێپێوان دەگەیینە یەکەم تاڤگە کە ٥ مەتر بەرزایی هەیە، بە درێژەدانی رێگاکە بە ئاراستەی دەربەندەکە دا دەگەیینە تاڤگەی دووهەم کە بەرزاییەکی کەمی هەیە بەڵام جوانە.

 

بە کەمێتر رێپێوان دەگەیینە تاڤگەی لەت ماڵ کە هەمان تاڤگەی سەرەکییە. تاڤگەی لەت ماڵ بە ٣٥ مەتر بەرزایی بە شێوەی پلەکانی دادەڕژێت. رێپێوانی تەواوی رێگەکە نێزیگەی یەک کاژێر کات دەبات، لەت بەواتای بەرد و ماڵ بە واتای ماڵران و ماڵین، کە وێنا و تەمسیلێکە لە ماڵرانی ئاو بە سەر بەردەکان دا کە بەردەکان بە ماڵینی ئاوەکە لە سەریان تراشیان خواردووە و داتاشراون، لە باقی راکێشەرییەکانی ئەم ناوچەیە تاشەبەرد و ماکانی گوندی وردیچە کە هەر بە ئاراستەی جادەکە تۆزێک پاش وردیچ هەڵکەوتووە.

 

سەرچاوه: سایتی جام کوردی