• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 281
  • پێنج شەممه 13/3/1395
  • رۆژژمێر :

بورجی مـــیـــلاد؛بڵندترین بورجی ئێران

بورجی مـــیـــلاد؛بڵندترین بورجی ئێران


بورجی میلاد ئاسمان رووشە یەکی چەند مەبەستەیە کە کەوتۆتە باشووری خۆرئاوای تارانی پایتەختەوە. ئەم بورجە بڵندترین بورجی ئێران، شەشەمین بورجی موخابەراتی و هەشتەمین بورجی بڵندی جیهانە.

بورجی میلاد ناوی بورجێکی موخابەراتی چەند مەبەستەیە کە لە باکووری خۆریاوای تاران هەڵکەوتووە. بورجی میلاد بە بەرزایی435مەتر، بڵندترین بورجی ئێران، شەشەمین بورجی بڵندی موخابەراتی جیهان و بیستەمین بینای بڵندی بێ کۆڵەکەیە. ئەم بورجە بە پانتایی 13هەزار مەتر ژێربەنا لە رووی رووبەری کەڵک وەرگرتن و کارکردییەوە لە نێوان هەموو بورجە موخابەراتییەکانی دونیا دا پلەی یەکەمی هەیە. ئەم بینایە بەهۆی بەرزییە فرەکەی و فۆرمە دیارە جیاوازەکەی، بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەموو شوێنێکی تاران دەبینرێت و بەدی دەکرێت و لەم رووەشەوە یەکێکە لە هێماکانی پایتەختی ئێران و بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی تاران هەژمار دەکرێت.

شوێنگە

بورجی میلاد هەڵکەوتۆتە نێوان تەپۆڵکەیەک بە پانتایی نێزیک لە14 هەکتار لە باشووری شارۆکەی غەرب و باکووری گەڕەکی نەسر(گیشا) کە سەر بە ناوچەی2ی شارەوانی تارانن. لەرووی وردەکارییە جوگرافییەکانەوە بینای بورجەکە کەوتۆتە 51دەرەجە، 22خولەک و 33چرکە بە درێژایی خۆرهەڵات، و 35 دەرەجە، 44 خولەک و 40 چرکەی بە پانایی باکوور.

ئەم شوێنە دوای لێکۆڵینەوە و موتاڵای17 جێگا و خاڵی شاریی تاران لەرێگەی گرووپێک کە بریتی بوون لە تاقمی شارسازی، گرووپی موتاڵای تەلەڤیزیۆن، موخابەرات، رێگاوبان، ئابووری، میعماری، هەواناسی، تاقمی موتاڵای ترافیک و قەرەباڵغی و هەروەها تیمی ژیۆتەکنیک، هەڵبژێردرا.

درووست کردن

بورجی میلاد و کۆمەڵەی یادومان بەشێکی بچووک بوون لە گەڵاڵەیەکی گەورە بەناوی شاهستانی پاڵەوی، کە بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران داڕێژرابوو و خەریکی دانانی بەردی بناخەی بوون.

پێشنیاری درووست کردنی بورج و تەلارێکی هێمایین بۆ شاری تاران لە ساڵی 1370 دا و لە شارەوانی تاران، خرایە روو و لە کۆتایی ساڵی 1372، ئەم سوێنەی ئێستا لە نێوان 17 شوێنی پێشنیار کراو هەڵبژێردرا.

بەردی بناخەی ئەم بورجە لە ساڵی 1376 بە بۆنەی سەدەمین ساڵرۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی رووحووڵڵا خومەینی، بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نێوی میلاد یان لە دایک بوون، دانرا. درووست کردنی ئەم بورجە 11ساڵی خایاند. لە 8ساڵی یەکەم دا تەنها 40 لە سەدی کارەکە جێ بە جێ بوو بوو، بەڵام بە خێراتر کردنی کارەکان 60لە سەدی پاشماوەی ئیشەکە لە 30 مانگ دا کۆتایی پێهات.

بورجی میلاد پاش 11ساڵ لە دەسپێکی درووست کردنی و لە رۆژی16ەی رەزبەری 1387؛ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەڕلەمانی ئێران، ئەندامانی شۆرای ئیسلامی شاری تاران و شارداری تاران، بە درووشمی"ئاسمان نێزیکە"، پەردەی لە سەر لا درا و کرایەوە، ئەم رێوڕەسمە لەرێگەی 250 هەواڵنێری ئێرانی و بیانی رووماڵ کرا.

 

سایتی جام به شی کوردی