• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 90
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

تەنگەی غوڵامانی زابول

تەنگەی غوڵامان یەکێکە لە راکێشەرییە گەشتیارییەکانی شاری زابول لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا. ئەم کۆمەڵەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنەشی لە پانتاییەکی ١٠٠ هەکتاری دا دایە. تەنگەی غوڵامان دوا ناوی ئەم شارەیە و تەنگەیەکە کە بەشێوازی سرووشتی پێک هاتووە.  وەک دەڵێن کاتی خۆی ئەم تەنگەیە یەکێک لە شوێنەکانی هاتنە ژوورەە بەرەو فەلاتی ئێران بووە و تا دوو سەدە لەمەو پێش کۆیلەفرۆشەکان کاروبارە بازرگانییەکانی خۆیانیان لەو رێگەیەوە راپەڕاندووە. هەر بۆیەشە ئەم رووبەرە بە تەنگەی غوڵامان ناوبانگی دەرکردووە.

بە پێی راپۆرتەکانی رێکخراوی میراتی کەلتووریی وڵات غوڵامان پێشتر و لە سەردەمی یۆنانییەکان دا بە ناوی شاری زێڕین و دواتر ناوگەلی زەرک زەرکا و زەرەنج ناوبانگی دەرکردبوو و بەم ناوانەوە دەناسرا. تەنگەی غوڵامان بە هۆی نێزیکایەتی بە ئاوگرە نیوەچاڵەکانی ناوچەی سیستان وەکوو پانتایەکی کەونیینەیی هەژمار دەکرێت کە دەشێت بکرێت بە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی باشووری ئێران. پاشماوەکانی ئەم شارە لە رووبەرێک بە درێژایی ٤ تا ٥ کیلۆمەتر دەبینرێت. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٦٠ لە لایەن شوێنەوارناسە ئیتالییەکانەوە دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٦٥ ی زاینی ئەم شوێنەی هەڵکەندوو و هەڵکۆڵیوە.

تەنگەی غوڵامان لەخۆگری بینا گەورە گشتییەکان، پەرستگە، کۆڵانە نیشتەجێ بوون، شەقام، ئاوەڕۆ، گەڕەکە سەبازی و پیشەییەکانە. ئەم شارە تەنها شوێنی کەونینەیی ئێرانە کە لە سەردەمی هەخامەنەشییەکان دا ماوەتەوە و دەسەڵات و زاڵێتی ئێران بە سەر ناوجەکانی رۆژهەڵات پیشان دەدات. ئەم شارە کە لەژێر کۆگایەک شینی لەجووڵە و بزۆز دا بوو، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٣٩ دا ناسرا و لە درێژەی ساڵانی ١٣٤١ تا ٤٤ کەوتە بەر کۆڵین و کۆڵشت. ئەم شارە لە نێزیک رووباری وشکی "روبار بیابان" و جۆگەلەکانی رووباری هیرمەند بووژایەوە و گەشایەوە.

ئەم شارە لە رووگەلی جۆراوجۆرەوە خاوەنی نرخ و بایەخە. لەلایەک تاقانە شاری خشتی و قوڕینی سەردەمی هەخامەنەشییەکانە کە لەوێدا بە پێچەوانەی باقی ئاسەوار و شارە بەجێ ماوەکانی ئەم سەردەمە کە پیشاندەری ژیانی پاشاکان و کۆشکەکانیانن، لێرەدا بە راشکاوی ژیانی خەڵک و ماڵەکانیان لە تەنیشت بینا گەورە و بڵندە گشتی و دەوڵەتییەکان دەبینین. لە لایەکی دیکەوە ئەم شارە لەشارە تایبەت و دانسقەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانە کە بە بێ بەرنامە داڕێژی گەشەیان پێ نەداوە و بینایان نەکردووە بەڵکوو دامەزراندنی شار بە پێی پلان و لەرووی بەرنامەڕێژییەکی گەڵاڵەدار و پێشوەخت ئەنجام دراوە.

 

بینا و سازتمانەکانی شار بەتەواوەتی لە خشتە و بە پلانی چوارگۆشە یان لاکێشە شێوازی رێک و پێک و ئەستوونگەلی فراوان درووست کراون کە بە رووماڵ و خەمڵێنراوی بنمیچگەلی گۆمەزی و لێکدراوییە(ضربدری). لە درووست کردنی شوێنەکانی هاتنە ژوورەوە و دەلاقەکان دا ئاراستەی هەڵکردنی "با"کانی سیستان لە بەر چاو گیراوە و ئەوەی کە وا لەم شارە دا زۆر بەرچاوە سەرنج و بایەخ دانی خەڵک بە ئایین و بەڕێوەبردنی تایبەتی رێوڕەسمە پەرستشانەکانیانە کە هەر بەم هۆیەشەوە کە زۆرێک ئەم شارە بە ناوی مەعبەد یان پەرستگەی غوڵامان دەناسێت.

 

سەرچاوه: سایتی جام بەشی کوردی