ئێران، وڵاتی ئاڤگه‌كان
ئێران به‌هۆی كێوسان و شاخاویه‌وه 186 تاڤگه‌ی هه‌یه وبه هه‌ره شوێنه سه‌رنجراكێشكانی گه‌شتیاری ئێران داده‌نرێن، له نێوان پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته پارێزگای مازنده‌ران و لوڕستان زۆرترین تاڤگه‌یان لێ یه.
ئێران 43 تاڤگه‌ی به‌ناوبانگی هه‌یه و به‌كۆی گشتی له‌گه‌ڵ تاڤگه‌كانی وه‌رزی و ناوچه‌یی ده‌كاته 186 تاڤگه. له نێوان پارێزگاكاندا پارێزگای مازنده‌ران به78 ئاڤگه‌ی گه‌وره و بچوك زۆرترین تاڤگه‌كانی له‌خۆگرتووه، دوای ئه‌و پارێگای لوڕستانه به 45 ئاڤگه له پله‌ی دووه‌م دایه.
هه‌ندێك له تاڤگه به‌ناوبانگه‌كانی ئێرانتان پێ ده‌ناسێنین:
• تاڤگه‌ی لاتون
به‌رزاییه‌كه‌ی 105 مه‌تره
ناونیشان : پارێزگای گیلان، 15 كیلۆمه‌تر له باشوری شاری ئاستارا، شاری لۆنویل، گوندی كوته‌كۆمه، ئه‌م تاڤگه‌یه به‌رزترین تاڤگه‌ی وڵاتی ئێرانه وله گوندی كوته‌كۆمه‌وه شه‌ش كیلۆمه‌تر دووره ودوای 4 یان 5 كاتژمێر رۆشتن پێ ی ده‌گه‌یت و له به‌رزاییه‌كی 750 مه‌تریدایه.
• تاڤگه‌ی سه‌هۆڵی
به‌رزاییه‌كه‌ی 12 مه‌تره
ناونیشان: 20 كیلۆمه‌تر له تارانی پایته‌خته‌وه دوره و نزیك گوندی سنگان له نێو كێوی په‌هنه‌حه‌ساردایه.
گوندی سه‌نگان له رێگای كه‌ن له باكوری رۆژئاوای تارانه‌وه یه و له‌سه‌ر رێگای ئیمامزاده داوود و گوندی سۆلقان، ئه‌م تاڤگه‌یه به‌رزترین تاڤگه‌ی پارێزگای تارانه‌و له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی سه‌رماوه ده‌بێت به به‌سته‌ڵه‌ك دیمه‌نێكی سه‌رنجراكێشی ده‌بێت به‌ڵام شكوه و جوانی تاڤگه‌ی سنگان له نێوان وه‌رزی به‌هارو هاویندایه.
• تاڤگه‌ی مارگۆن
به‌رزییه‌كه‌ی 70 مه‌تره
ناونیشان: له مه‌رزی نێوان دوو پارێزگای فارس و كه‌هكیلۆیه و بۆیرئه‌حمه‌دایه، نزیك شاری سپێدان: گوندی مارگۆن
تاڤگه‌ی مارگۆن یه‌كێكیتر له جوانترین تاڤگه‌كانی وڵاته و هاوینه‌هه‌واری هاوبه‌شی شیرازییه‌كان و یاسوجییه‌كانه، له راستیدا ئه‌م تاڤگه‌یه سه‌رچاوه‌ی رووبارێكه كه‌له‌سه‌ر كێوه‌كه هیچ روبارێك بوونی نیه، به‌ڵكو له دیواری ده‌ره‌وه‌ی به‌رده‌كانی كێوه‌كه زیاتر له چه‌ند هه‌زار سه‌رچاوه‌ی كانی بوونیان هه‌ریه‌و ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی تاڤگه‌كه، ده‌گوترێت به گه‌وره‌ترین و به‌رزترین تاڤگه‌ی كانیاوی جیهان داده‌نرێت و له وه‌رزی زستاندا به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت.
جام كوردی