قوتابخانەی حەکیم نیزامیی
ئاستارا کە هەڵکەوتۆتە پارێزگای گیلانەوە و لە وڵاتی ئێران دایە، یەکیک لە خوێندەوارترین و رۆشنبیرترین شوێنەکانی ئێران و ژمارەی بێسەواد و نەخوێندەوارەکانی ئەم ناوجەیە زۆر کەمە. پێشینەی کەلتووری و مێژوویی لە ئاستارا ئاماژەیە بەوەی کە خەڵکی ئەم شارە بەردەوام هۆگر و لایەنگری زانست و فەرهەنگ بووگن.
بنیات نرانی قوتابخانەی حەکیم نیزامیی لەم شارە دا واتە ١٠٠ سال لەمەوبەر ئاماژەیە بۆ قووڵایی کەلتوور و ئەدەب لە ناخی خەڵکی ئەم دەفەر و باژێڕە دا. ئەم قوتابخانەیە لە ساڵی ١٢٨٧ دا بنیات نراوە، قوتابخانەی حەکیم نیزامیی لە ماوەی سەدەیەک دا زنستوانان و گەورەپیاوانی زۆری پەروەردە کردووە. لە لایەنە شانزی بارەکانی ئەم قوتابخانەیە ئەمەیە کە خەسرەوی گولی سورخی، خەباتکار و هەڤاڵی سەردەمی پاشایەتی پاڵەوییەکان لەم قوتابخانەیە دا خوێندوویەتی و هەروەها نیمایوشیج، بنیاتنەری رەوتی شیعری نوێ لە ئێران دا لە ساڵەکانی سەرەتای ١٣٠٠ دا لە قوتابخانەیە و لە قۆناغی دوا ناوەندی دا وانەی گوتۆتەوە.
ئەم قوتابخانە کۆنە حەوشەیەکی گەورەی هەیە و بە سەرخانیکی سوفاڵین و دەر و پەنجەرەگەلێکی جێوین و هەروەها زۆمپاگەلی چودەنییەوە دەرخەری ئەمەن کە کۆی ئەم هێمایانە لە تەنیشت یەکدا ئاماژەیە بۆ میعماری نەریتی و خۆماڵییانەی ئەم ناوچەیەی گیلان. سەرەڕای نیمایوشیج، باوکی شیعری نوێی فارسی، و خەسرەوی گولی سورخی، خەباتکاری سەردەمی پاڵەوی، مەحموودی سیراجی، شاعیری هاوچەرخی ئێرانی و حەمیدی نوتقی بنیاتنەر و باوکی پێوەندییە گشتییەکانی ئێرانیش سەردەم و قۆناغی ناوەندییان لەم قوتابخانەیە بردۆتە سەر.
قوتابخانەی حەکیم نیزامیی لە کۆنترین قوتابخانەکانی باکووری ئێرانە کە لە ساڵی ١٢٨٧ ی کۆچی ـ هەتاوی (سەردەمی قەجەرەکان) و بە یارمەتی خەڵکی ئاستارا درووست کراوە و یەکێکە لە هێما کەلتوورییەکانی شاری ئاستارا. ئەم قوتابخانەیەی نیزامیی بە ژمارەی ١٥٢٢٠ لە بەرواری ٢٤ رەشەمی ساڵی ١٣٨٤ هەتاوی لە پێڕست ئاسەوارە نیشتمانییەکان دا تۆمار کراوە.
سایتی جام کوردی