کورته بەشێک لە ژیانی ئیمام حەسەن(ع)
ئیمام حه‌سه‌ن(ع) له ساڵی سێهەمی کۆچی و لە شه‌وی نێوه‌راستي مانگی ره‌مه‌زان له مه‌دینه له دایک بوو. به‌ڕێزیان یه‌که‌م کوڕ بوو که خوداوه‌ندی موته‌عال به بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی و فاتیمه‌ی عه‌تا کرد.
ره‌سوڵی ئه‌کره‌م ده‌ستبه جێ دوای له دایکبوونی، له ئامێزی گرت و بانگی به گوێیدا، دا‌و دواتر مه‌رێکی بۆ کرده قوربانی.
ئیمام حه‌سه‌ن(ع) دوای شه‌هید کرانی بابی به‌ڕێزیان، به ئه‌مری خوداوه‌ند و به پێی وه‌سیه‌تی ئه‌و حه‌زره‌ته گه‌یيشته ئیمامه‌ت و پۆستی خه‌لافه‌تی رواڵه‌تیشی به ده‌سته‌وه گرت و نزیک به شه‌ش مانگ ، کاروباری موسوڵمانانی به‌ڕێوه‌برد.
ئیمام حه‌سه‌ن(ع) یادگاری بابی له به‌ها مرۆییه‌کاندا و نمونه‌یه‌کی ته‌واو له باپيري به‌ڕێزی بوو. ئیمام حه‌سه‌ن(ع) له سه‌رده‌می خۆیدا له پارێزگارترین ئیمانداران بوو و سه‌رنجێکی نه‌ده‌دایه ئه‌م جهیانه. له ده‌روون و خووخده‌ی ئیمام حه‌سه‌ن(ع) به‌رزترین دیارده‌کانی مرۆڤایه‌تیی به‌دیده‌کرا. هه‌رکه‌س ده‌یبینی وه‌ک که‌سايه‌تیه‌کی مه‌زن، ده‌هاته به‌رچاوي. کاتێک رووداوی دڵته‌زێنی زه‌برلێدانی عه‌لی(ع) له مزگه‌وتی کوفه روویدا و مه‌ولا(ع)له جي که‌وتن، فه‌رمانی به حه‌سه‌ن دا، پێشنوێژيی جه‌ماوه‌ر بکاو له دوایین ساته‌کانی ژیانیدا ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی پێ‌کرد؛ کورم! دوای من، تۆ به‌رپرس و خاوه‌نی خوێنی منی'. پاشان بنه‌ماڵه‌که‌شی له‌و وه‌سیه‌ته ئاگادار کرده‌وه و کتێب وشمشێري خۆشی دایه‌و دواتر فه‌رمویان؛'کورم ره‌سوڵی خودا(د.خ) فه‌رمانی داوه تۆ بکه‌مه وه‌سيی خۆم و کتێب و شمشێره‌که‌شه‌م راده‌ستی تۆ بکه‌م'. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ئه‌و حه‌زره‌ته منی کرده وه‌سيی خۆی و کتێب و شمشێره‌که‌ی دامێ ، منیشي ئه‌رکمه‌ند کردووه فه‌رمان به تۆ بده‌م له دوایین ساته‌کانی ژیانتدا، ئه‌وانه راده‌ستی برات، حوسێن بکه‌ی'.
به‌ڵێ، شێوازی ژیانی ئیمام حه‌سه‌ن(ع) له سه‌رده‌میی نیشته‌جێی بوونی له کوفه‌دا، ئه‌و‌ی کردبوو به قیبله‌گاو خۆشه‌ویستی دڵه‌کان و مایه‌ی هیواداریی خه‌ڵک.
حه‌سه‌ن ئیبنی عه‌لی (ع) ته‌واوی هه‌لومه‌رجه‌کانی رێبه‌رایه‌تیی له خۆیدا کۆ کردبووه، چونکو سه‌ره‌تا رۆڵه‌ی ره‌سوڵی خودا(د.خ) بوو، دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئیمان بوو. هه‌روه‌ها مه‌رجی به‌یعه‌ت له‌گه‌ڵیدا، به‌وه به‌ستراوه بووە که فه‌رمانبه‌ر و گوێراڵی بن.
ئیمام (ع) کاره‌کانی رێک وپێک کرد‌و والیه‌کانی بۆ شاره‌کان ده‌ستنیشان کرد و جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی به ده‌سته‌وه گرت. به‌ڵام ماوه‌یه‌کی پێ نه‌چوو كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئیمام حه‌سه‌ن(ع) یان وه‌ک بابی، له جێبه‌جێ کردنی دادگه‌ریی و ئه‌حکام و حدودی ئیسلامی‌دا زۆر به بڕشتانه بینی، ژمارێکی زۆر له که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان دایه بە نەهێنی دژی بەڕێزیان پیلان بگێڕن و ته‌نانه‌ت به نهێنی نامه‌یان بۆ موعاویه نووسی و ناوبراویان هاندا بۆوه‌ی به‌ره‌و کوفه وه‌رێکه‌وێ و به‌ڵێنیشیان دایه هه‌رکات ئه‌و له خێوه‌تگای حه‌سه‌ن ئیبنی عه‌لی(ع) نزیک بێته‌وه، ئیمام به ده‌ستي به‌ستراو راده‌ستی بکه‌ن و یان له پڕ بیکوژن.
ئیمام حه‌سه‌ن(ع) کاتێک شاڵاو و دژایه‌تیی مۆعاویه‌ی له به‌رانبه‌ر خۆیدا بینی، به ناردنی نامه بانگهێشتی کرد بو‌وەی پیلان و خوێنرێژی راگرێ، به‌ڵام موعاویه ته‌نیا پاساوی ده‌کرد؛ من پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریم له تۆ زیاتره و له تۆ به ئه‌زمونتر و گه‌وره‌ترم.
به‌مجۆره دوژمنایه‌تیی و ر‌که‌به‌رایه‌تیی له لایه‌ن موعاویه‌وه ده‌ستی پێکرا و ئه‌وه بوو که ئاژاوه‌که‌ی هه‌ڵگیرساند. موعاویه به پیلانی ژاراوی و قوستنه‌وه ی کاتی شیاو و به‌دیهێنانی وره‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه و دووبه‌ره‌کایه‌تیی، سه‌رکه‌وت. کاتێک بارودۆخه‌که‌ی گونجاو دی، پێشنیاری ئاشتیی کرد. ئیمام حه‌سه‌ن بۆ راوێژکاریی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی خۆی خوتبه‌یه‌کی خوێنده‌وه. که‌سانیکی زۆر لایه‌نگری ئاشتیی بوون، ژمارێکیش به تانه و پلار، دڵی ئیمامیان ئيشاند.
له ئاکامدا پێشنیاری ئاشتیی موعاویه له لایه‌ن ئیمام حه‌سه‌ن(ع) قه‌بوڵ کرا، ئاشتییه‌ک که ئاشکرا بوو که‌سێکی وه‌ک موعاویه ماوه‌یه‌کی زۆر پێبه‌ندی نابێ و له داهاتوودا پێبه‌ندنه‌بوونی به ئايین و په‌یمان، بۆ ته‌واوی خه‌ڵک روون ده‌بێته‌وه.
ئیمام حه‌سه‌ن(ع) به قه‌بوڵکردنی ئاشتیی رێگریی کرد له براکوژیی و خوێنرێژیی که مه‌به‌ستیی سه‌ره‌کیی موعاویه بوو که به نیاز بوو هه‌رچۆنێک بێ، بنچینه‌ی په‌یره‌وانی راسته‌قینه‌ی ئايین و بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بنه‌بڕ بکا.
ژێدەر: سایتی سەحەر بەشی کوردی