• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 500
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

نوێژی پێغەمبەری خودا(ص) له مانگی ڕەمەزان


بڕێ له یارانی ئیمامەکان (ع) دەڵێن: سەبارەت به نوێژی پێغەمبەر(ص) له مانگی ڕەمەزاندا له ئیمام سادق(ع) و ئیمام ڕەزا(ع) پرسیارم کرد که چۆن بووه؟ ئەوان هەموو پێکەوه ئەم حەدیسەیان وت: کاتێ که شەوی یەکەمی مانگی ڕەمەزان دەگەیشت ،پێغەمبەری خودا(ص) نوێژی دەخوێند و کاتێ که نوێژی عیشای تەواو دەکرد،به دانیشتنەوه دوو ڕکات نافیلەی عیشای دەخۆیند.
جا هەڵدەستا و دوانزه ڕکات نوێژی نافیلەی تریشی دەخوێند و جا دەڕۆیشتەوه بۆماڵ. کاتێ که خەڵک بینییان کخ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان پێغەمبەری خودا(ص) نوێژەکانی زۆرتر کردۆتەوه، هۆکارەکەیان پرسی. حەزرەت فەرمووی:ئەم نوێژانەی که خوێندم له بەر پڕبایەخ تربوونی مانگی ڕەمەزانه له چاوی مانگەکانی تردا دەیخوێنم.شەوی دوایی،پێغەمبەری خودا(ص) دەیوست نوێژی نافیله بخوێنێ.خەڵکیش له پشت سەری ئەو حەزرەته،به ڕیز وەستابوون تا نوێژی جەماعەت بخوێنن.پێغەمبەر(ص) ڕووی کرد له خەڵک فەرمووی: خەڵکینه! ئەم نوێژه نوێژی نافیلەیه و نوێژی نافیله به جەماعەت ناخوێنرێ.ئێوه ئەبێ خۆتان به تەنیایی نوێژ بخوێنن و ئەو شتەی که خودا له کتێبەکەیدا فێرتانی کردووه،بیڵێن.
جا داکۆکی کرد و فەرمووی: خەڵکینه! بزانن که نوێژی نافیله به جەماعەت ناکرێ.خەڵک هەموویان بڵاوەیان کرد و هەر یەک به تەنیایی نوێژیان خوێند. تا ئەوەی که بوو به شەوی نۆزدەهەمی مانگی ڕەمەزان.کاتی خۆرئاوا، پێغەمبەری خودا(ص) غوسڵی کرد و نوێژی مەغریبی خوێند.جا وەکوو شەوانی تر چوار ڕکاتی له دوای نوێژی مەغریب خوێند و جا ڕۆیشت بۆ ماڵی خۆی.کاتێ که بیلال بانگی نوێژی عیشای دا و خەڵک  ئاماده بوون بۆ نوێژ،پێغەمبەری خودا(ص) هات و نوێژی عیشای لەگەڵ خەڵکدا به جەماعەت خوێند و جا دوو ڕکات نافیلەی عیشای وەکوو شەوانی تر به دانیشتنەوه خوێند و هەستا سەد ڕکات نوێژی نافیلەی شەوی قەدری خوێند و له هەر ڕکاتێکیدا،له دوای خوێندنی سوورەی «حەمد»ده جار سوورەی «قل هو الله احد» خوێند.کاتێ که سەد ڕکاتەکەی خوێند،وەکوو شەوانی تر خەریک خوێندنی نوێژی شەو و «وەتر» بوو.شەوی بیستەمی مانگی ڕەمەزان وەکوو شەوانی تر له دوای نوێژی مەغریب، هەشت ڕکات و له دوای نوێژی عیشا دوانزه ڕکات نافیلەی تایبەتی مانگی ڕەمەزانی خوێند.شەوی بیست و یەکەم، له کاتی خۆرئاوا، غوسڵی کرد وکارەکانی شەوی نۆزدەی دووپات کردەوه.
شەوی بیست و دووەم نوێژەکانی خۆی زۆرتر کردەوه، بەم جۆره که دوای نوێژی مەغریب ،هەشت ڕکات و دوای نوێژی عیشا،بیست و دوو ڕکات نافیلەی تایبەتی خوێند. شەوی بیست و سێیەم (کاتی خۆرئاوا) غوسڵی کرد و کاری شەوی نۆزده و بیستی دووپات کردەوه.جا له ئیمام (ع) سەبارەت به نافیلەی ڕۆژانەی پەنجا ڕکاتی له مانگی ڕەمەزاندا، پرسیار کرا، حەزرەت فەرمووی: پێغەمبەری خودا(ص) نوێژەکانی شەوانی مانگی ڕەمەزانی لەگەڵ نافیلەکانی پەنجا ڕکاتی که له ماتگەکانی تردا دەخوێند،دەیخوێند و هەرگیز لەو پەنجا ڕکاته کەمتری نەدەخوێند.نووسەر: چۆنیەتی خوێندنی نافیلەکانی شەوانی تر ،له شەوی بیست و چوارەم تا کۆتایی مانگ،هەر وەکوو شەوی بیست و دووەمه.هەروا که هەواڵەکانی تریش جەخدیان له سەر ئەوەیه.