سروشت و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان
پارێزگای کرماشان زیاتر له 3000 ئاسه‌واری مێژوویی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه که 716ه‌یان وه‌ک ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ک ئاسه‌واریش وه‌ک ئاسه‌واری نێوده‌وڵه‌تی تۆمار کراوه. به‌رده‌نووسی بێستوون تۆماری نێوده‌وڵه‌تی کراوه و له‌هه‌مووی به‌شه‌کانی پارێزگای کرماشان ئاسه‌واری به‌نرخ و که‌ونینه به‌رچاو ده‌که‌وێت و هه‌ندێکیان بریتین له‌تاق وه‌سانی کرماشان، تاقی گه‌را، په‌رسگه‌ی ئه‌ناهیتای که‌نگاوه‌ر و ...
که‌ش و هه‌وای کرماشان به‌پێی شوێنه جۆراوجۆره‌کانی جۆراوجۆره و نزیک به 740کانی و 74 سه‌راوی تێدایه و بۆ ڕۆباره وه‌رزی و هه‌میشه‌ییه‌کان شوێنێکی گونجاوه.
ئه‌شکه‌وته که‌ندراوه‌کانی حوسێنی کۆکه‌ن له ناوچه‌ی گه‌شتیاری مه‌یگۆڕێی سه‌ر به قه‌زای بانه‌وڕێ یه‌ک له شوێنگه گه‌شتیارییه گرنگه‌کانی دیکه‌ی کرماشانه. ئه‌شکه‌وتی حوسێن 9 ژووری هه‌یه و له چوار خانووی جیاواز پێک هاتووه و له هه‌ندێ شوێندا به‌پێی ئاستی زه‌وی چاڵتره. له‌هه‌ندێ ژووردا به‌رزایی ده‌گاته 170 بۆ 180 سانتیمه‌تر. دوو خانووی یه‌ک ژوورین و دوو خانووی دیکه‌ش چه‌ند ژووری جیاوازیان هه‌یه. خاڵۆ حوسێن له یه‌کێک له خانووه‌کاندا قه‌بری خۆیشی هه‌ڵکه‌ندووه تا پاش کۆچی دوایی له‌وێدا نیشته‌جێی بکه‌ن.
کرماشان ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی زۆریشی تێدا به‌دی ده‌کرێت و تاریکه‌بازاڕی کرماشان، ته‌کیه‌ی موعاون مولک، ته‌کیه‌ی بیگله‌ربه‌یگی، گڵکۆی باوایادگار، وه‌یسی قه‌ڕه‌نی، گڵکۆی ئه‌حمه‌دبنی ئیسحاقی قومی و زۆرێک مزگه‌وتی کۆن وه‌ک ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی کرماشان هه‌ژمار ده‌کرێن.
پیشه ده‌ستییه‌کان له کرماشان‌دا مێژوویه‌کی درێژیان هه‌یه و هه‌ر له‌م بواره‌وه کرندی غه‌رب شارێک بووه که له‌درێژه‌ی مێژوودا چه‌کی جۆراوجۆری تێدا به‌رهه‌م هێنراوه. له مێژووی هێرشه‌کانی ته‌یموورییه‌کان و شه‌ڕه‌کانی ئێران و عوسمانی، چه‌که‌کانی کرندی غه‌رب ئاماژه‌یان پێدراوه. پیشه ده‌ستییه‌کانی کرماشان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری پێشکه‌وتنیان هه‌بووه و له‌ئابووری و ژیانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت گوندنشینان و سیاماڵ نشینان ده‌ورێکی گرنگیان گێڕاوه.
زیاتر له‌نیوێک له ڕووپه‌ڕی پارێزگای کرماشان کێوه به‌رزه‌کانه، ڕسته کێوی زاگروس، وه‌ک کۆمه‌ڵه کێوێکی درێژ و ده‌شته به‌رزه کوێستانییه‌کان بوونه‌ته هۆی هه‌بوونی گیا و دارستانی جۆراوجۆر و دارستانه‌کانی به‌ڕوو و داروه‌ن زۆرترین دارسته‌کانی کرماشان پێک دێنن.
سه‌راوه‌کانی کرماشان بریتین له: نیلوفه‌ڕ، تاق وه‌سان، خزر ئه‌لیاس، یاوه‌ری، بێستوون که سه‌ر به قه‌زای کرماشانن، شه‌ره‌ف ئاوا سه‌ر به ئیسلام ئابادی غه‌رب، سه‌راوه‌کانی هه‌رسین و بێستوون سه‌ر به شاری هه‌رسین، سه‌راوی گه‌رم سه‌ر به قه‌زای سه‌رپێڵی زه‌هاو، سه‌راوی گێلانغه‌ربی سه‌ر به شاری گێلانغه‌رب، سه‌راوی ڕوانسه‌ر سه‌ر به قه‌زای ڕوانسه‌ر و سه‌راوی سه‌حنه‌ی سه‌ر به قه‌زای سه‌حنه.
ئه‌شکه‌وته‌کانی پارێزگای کرماشان بریتین له: په‌ڕاو، شکارچیان و دوو ئه‌شکه‌فت له شاری کرماشان و ئه‌شکه‌وتی کاوات، قوری قه‌ڵا و ئه‌شکه‌وتی به‌ردینی حوسێنی کۆکه‌ن له پاوه.
کێوه به‌ناوبانگه‌کانی پارێزگای کرماشان بریتین له: په‌ڕاو، مێوله، سپی کێو له کرماشان، داڵاهۆ له داڵاهۆ، کێوه‌کانی بێستوون و شێرز له هه‌رسین و کێوی شاوه له پاوه.
ڕۆباره‌کانی کرماشان بریتین له قه‌ره‌سوو، ئابشووران، چه‌می به‌شیر له کرماشان، به‌فراوا له‌ئیسلام ئابادی غه‌رب، لێڵه له ڕوانسه‌ر، لێڵه و سیروان و زمکان له پاوه.
سەرچاوه :سایتی جام کوردی