سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا؛حزبوڵا له حه‌ڵه‌بی سووریا ده‌مێنێته‌وه
سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ڕێبه‌ری حزبوڵای لوبنان له میانه‌ی لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند که هه‌واڵی ناڕاست بڵاو کردنه‌وه سوودی نییه، ئێمه حه‌ڵه‌بی سووریا بۆتیرۆریستهکان چۆڵ ناکه‌ین.
ماوه‌یه‌کی زۆره مێدیا عه‌ره‌بی و بیانییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کار ده‌که‌ن که سووریا و شاری حه‌ڵه‌ب وڵاتی ئه‌ندامانی حزبوڵای لوبنان نییه و ده‌بێت چۆڵی بکه‌ن، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ڕێبه‌ری حزبوڵای لوبنان ڕۆژی هه‌ینی له وڵامدا ڕایگه‌یاند که چه‌واشه‌کاری سوودی نییه، ئێمه حه‌ڵه‌بی سووریا بۆتیرۆریستهکان چۆڵ ناکه‌ین.
له‌م دواییانه‌دا میدیا عه‌ره‌بییه‌کانی دژ به ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به تایبه‌تی مێدیاکانی عه‌ره‌بستان ئاوڕێکی زۆریان له‌م بابه‌ته داوه‌ته‌وه که هێزه‌کانی حزبوڵای لوبنان خه‌ڵکی سووریا نین و ده‌بێت هه‌رچی زووتره شاری حه‌ڵه‌ب چۆڵ بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م هێزانه له سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی سووریا ڕه‌وانه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب کراون.
کێشه‌ی سه‌ره‌کیش لێره‌دایه که حزبوڵای لوبنان له حه‌له‌ب ڕۆڵێکی یه‌کجار گرنگی له شکستدانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که مێدیا عه‌ره‌بییه دژبه‌ره‌کان داوای ئه‌وه بکه‌ن که ده‌بێت هێزه لوبنانییه‌کان له سووریا بکشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م مێدیانه بۆ ئه‌وه‌ی نایاسایی بوونی هیزه‌کانی حزبوڵای لوبنان نیشان بده‌ن، ڕایانگه‌یاندووه که له نێوان سوپای سووریا و حزبوڵادا شه‌ڕ و پێکدادان درووست بووه ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئه‌وان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر داوای ده‌میشقیش حه‌ڵه‌ب چۆڵ ناکه‌ن، له وڵامی ئه‌م پاگه‌ندانه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حزبوڵای لوبنان ڕایگه‌یاند: ڕوودانی هه‌رجۆره شه‌ڕێک له نێوان هێزه‌کانی حزبوڵا و سوپای به‌شار ئه‌سه‌د دووره له ڕاستی و ئه‌مه درۆیه‌کی یه‌کجار گه‌وریه و ئه‌مه گاڵتهجارێیهک زیاتر، هیچی دیکه نییه.
به‌ڵام ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ش نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو مێدیا دژبه‌ره‌کان له پاگه‌نده‌ی ناڕاستی خۆیان ڕابوه‌ستن هه‌ر بۆیه سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به ئاشکرا ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه له حه‌ڵه‌ب بکشێینه‌وه، با ئاشکرا بڵێم ئێمه حه‌ڵه‌ب چۆڵ ناکه‌ین.
شایه‌نی باسه که بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه هێزه‌کانی حزبوڵای لوبنان له سووریادا شه‌ڕ ده‌که‌ن و ماوه‌یه‌ک پێش ئێستاش وڵاتانی دژ به سووریا ناوی حزبوڵای لوبنانیان خسته لیستی تیرۆره‌وه تاکوو به‌م شێوه‌یه گوشاری نایاسایی بوون، بخنه سه‌ر ئه‌م هێزه لوبناییه و شکستی پێ‌بێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر