شوێنه گه‌شتیارییه‌کان پارێزگای کوردستان
گه‌وره‌ترین سینه‌مای کراوه‌ی دنیا به ده‌فرایه‌تی 10 هه‌زار که‌س له پارکی ئاویه‌ری سنه‌دایه. ئاویه‌ر به په‌رده‌یه‌ک له قه‌باره‌کانی 25*12، گه‌وره‌ترین سینه‌مای کراوه‌ی جیهان دێته ئه‌ژمار. ده‌نگی فیلمه‌کانی ئه‌م سینه‌مایه له سه‌ر شه‌پۆلی ئف ئێمه‌وه ده‌بیسرێت و په‌رده‌که جۆرێک دانراوه که 10 هه‌زار که‌س بتوانن بیبینن. لقی هونه‌ری کوردستان کاتژمێر 9ی شه‌و فیلم له‌م سینه‌مایه‌دا نمایش ده‌کات. هه‌روه‌ها یارییه گرنگه‌کان وه‌ک یارییه‌کانی پێش کۆتایی و کۆتایی مۆندیالی 2010 له‌م سینه‌مایه‌دا نمایش کران.
پارێزگای کوردستان به‌هۆی هه‌بوونی بارودۆخی گونجاوی هه‌رێمی و ژینگه‌یی، له سه‌رده‌مانی پێش مێژووه‌وه وه‌ک یه‌ک له بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤ بووه و ئه‌نجامی که‌ندوکۆڵه‌کانی ئاسه‌وارناسان له شوێنه که‌ونینه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م حه‌قایه‌ته ده‌که‌نه‌وه. له کوردستاندا 1 هه‌زار و 234 ئاسه‌واری که‌ونینه دۆزراونه‌ته‌وه و نزیک به 500یان له پێرستی ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران تۆمار کراون.
زۆربه‌ی دارستانه‌کانی پارێزگا له ده‌وه‌ری شاره‌کانی بانه و مه‌ریوانن و پاش دارسته‌کانی باکووری ئێران له‌پله‌ی دووهه‌می گرنگیدان. له‌ئێستادا دارستانه‌کانی پارێزگا چڕییان نه‌ماوه و په‌رژ و بوونه‌ته‌وه. دارستانه‌کانی پارێزگا داری به‌ڕوو، هه‌رمێ، گوێز، سێوه کێویله، قه‌سقه‌وان، گویژ، به‌ڵاڵووک، گه‌ز و ... ناوچه دارستانییه‌کانی پارێزگا بریتین له: دارستانه‌کانی مه‌ریوان (185000 هیکتار)، بانه (50000 هیکتار)، سه‌قز (7000 هیکتار) و دارستانه‌کانی ناوچه‌ی سنه که ڕووپه‌ڕیان نزیک به 78000 هیکتارن و زیاتر له ڕۆژئاوای کامێران و باشووری سنه‌دان. هه‌ندێکی دیکه له شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان بریتین له: پارکی ئاویه‌ر، ناوچه‌ی هه‌ورامان، گوندی پاڵنگان، ڕۆباری سه‌قز (چه‌می سه‌قز)، گۆلی زرێوار، کێوی ئاربابای بانه، تاڤگه‌ی بڵ، چل کانی، سه‌راوی قوروه، ئاوهه‌ڵدێری کۆیله و ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو.
سایتی جام به شی کوردی