پارێزگای ئیلام له سه‌رده‌می ساسانیەکان
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌م سه‌رده‌مه دا، پارێزگه‌ی ئیلام له نێوان تیسفون(به‌غدا) وه‌کوو پێته‌ختی ساسانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی شاری شوش و بێستون و فارس دا بووه، خاوه‌ن گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌ت بووه و هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگه‌یه‌ی ئاوه‌دان کردۆته‌وه.
ئه‌م ئاوه‌دان کردنه‌وه سێ به‌شن: بیناکانی نێو رێگا و ڕێگه و پرده که‌ونارایی – شارییه‌کان و قه‌ڵا که‌وناراییه‌کان.
به ناوبانگترینی ئه‌م ئاسه‌وارانه که تاکوو ئێستا پارێزراون بریتین له پردی گاومێشان ، چه‌می نه‌مشت، کوڕ‌و دوێته ، کۆشکی قینفر ، قه‌ڵای شیاخ ، قه‌ڵای سام، شاره مێژوییه‌کانی سیراوان، سه‌یمه‌ره و ده‌ربه‌ند و قه‌ڵای پشت قه‌ڵا، قه‌ڵای ههزاردۆڵ و ئاته‌شگه‌ی موشکان و سیاگوڵ و چوار تاقی ده‌ڕه‌شارو تاقی شیرین وفه‌رهاد.
له‌م سه‌رده‌مه دا پارێزگه‌ی ئیلام به دوو ئه‌یاله‌تی مێهرجانهکدهکه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و به ناوه‌ندی شاری سیروان (شوێنی گوندی سه‌رابکلانی ئێستا)، که ده‌گوترێ کۆشکی ئه‌نووشیروانیش له وێدا بووه، دابه‌ش کراوه. ئه‌م شارانه له شاره گرینگ و پڕ حه‌شیمه‌ت و ئاوه‌دانه‌کانی ئه و سه‌رده‌مه بوون که حه‌شیمه‌تێکی یه‌کجار زۆریان هه‌بووه و به هۆی بوومه له‌رزه تێدا چوون.
ئاسه‌واره‌کانی ته‌نگه‌ی بارامی چوبینه که له ده‌ڕه‌شاردایه هی بارامی چوبینه سه‌رداری ساسانییه‌کاندا به هۆی کودتای دژ به "خه‌سره‌وپه‌رویز" پادشای ساسانی ، ئه‌م پادشایه هه‌ڵات بۆ ڕۆم وپاش ئه‌وه‌ی که په‌یمانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ کچی ئیمپه‌راتۆری ڕۆم به‌ست، سوپایه‌کی کۆ کرده‌وه و هێرشی کرده سه‌ر ئێران و دیسان پاشایه‌تی ئێرانی گرته ده‌ست.
____________________
سه رچاوه: سایتی جام بەشی کوردی