له لێدوانەکانی ئیمام عەلی (ع) سەبارەت به خوڵقاندنی تاوس
ئەوانی بەدیهێنا ئافەریده گەڵی سەرسووڕمان له گیاندارو بێگیان و ئارام و به جم و جووڵ، بەس بەرپای کرد له دیتنییەکانی رۆشن بەسەر رووی جوانترین پیشەیو گەورەترین هێزی؛ به جۆرێ که ئاوازەکان ددانی پێدا ئەننو بەوه سەرئەسپێرن و نموونەکانی خوڵقاندنی بەڵگەی یەکیەتی ئەو خسته گوێکانمان و پەلەوەرانو باڵندەکانی به ئەندامەکانی جۆربەجۆری خوڵقاند و ئەوانی له قەڵیشەکانی زەوی دەروونی ئەشکەوتەکان و لەسەر هەورازی کێوەکان و دارەکان جێگیر کرد.له باڵدارەکانی جۆربەجۆر به وێنەکانی له یەک جیاو بۆ هەر کام کارێکی دانا که شیاوی ئەوەیه.لەکاتی فڕین له رێکانی نێوانی داسمان و زەوی هەن و هەرگیز له بەندەیی خواو فەرمانبەری ئەو سەرپێچیان نەکرد هەبوون و پاشان ئەوانی بەدیهێنا به شێوەکانی رواڵەتی سەرسووڕمان و له لەشی ئەوان جمگەو ئێسقانی جمگەی شاردەوه.
هەندێ له باڵندەکانی قەڵەو ئەبێ له ئاسمان بەرگیری بکرێن و له نزیکی زەوەی هەڵیانفرێنن و رەنگێکی جۆربەجۆریان ئەبێ بۆ دابنرێ و هەندێک ئەبێ به تەنیا بخولقێنرێنو رەنگیتریان بۆ بەکار نەبرێ و لەوان دەستەیێک به لەشێکی یەکرەنگو ئەستۆیێک بەرەنگێ جۆربه جۆر خوڵقاند.سەرسووڕمانترین ئافەریده تاوسه که خوا ئەوەی به جوانترین شێوه خوڵقاندو رەنگەکانی له باشترین پێکهاتن رێکوپێک کرد به باڵێک کەبنەکەی لکاوەته یەکاو به کلکێک درێژ.
کاتێ که خۆشەویستی مێکەی له دڵیدا ئەجوولێتەوەو ئەیەوێ بەرەو لای ئەو بڕوا، کلکەکەی ئەکاتەوەو ئەوه وەکوو بایەوان له بان سەریەوه هەڵئەدا وەکوو بایەوانی کەشتی که ناخوا ئەیکێشێته بان و به رەنگەکانی جوان به خۆی ئەنازێ و ئەخەرامێ.له کاتێکا کلکەکەی خۆی بەم لاو لادا تەکان ئەدا،وەکوو کەڵەشێر که به جووتەکەی نزیک ئەبێتەوەو وەکوو نێرەکانی مەست کامی ئەرژێنێته مێچکەکەی.ئەوەی که وتم ، راتانئەسپێرم بۆ سەرنجدانی؛نە وەکوو کەسێک که بیسپێرێته کەسێکیتر.ئەگەر هەندێک له کورتبینان ،گومان ئەکەن که تاوسی نێر،مێچکەکەی ئاوس ئەکا به فرمێسکی چاو که له گۆشەی چاوەکانیا ئەیوەرێنێ و پاشان تاوسی مێ ئەوه به دەنووک دەردێنێو هێلکه ئەکا، هێلکەیێک که له ئاوێتەبوونی نێر بەدینەهاتووه بەڵکوو له فرمێسکێک بووه که له چاوی نێرەی تاوس هاتووەته دەرو سەرسووڕمانتر لەمه نیه که بڵێن قەله رەشەی نێر بەدانانی دەنووکی له دەنووکی جووتەکەی ئەو ئاوس ئەکا.ئەمه دوور له راستەقینەیه و ئەڵێی که پەرەکانی تاوس میلەگەلێ له رێوەو ئەوەی له سەری رواوه جەغزگەلێکه سەرسووڕمان و گەردەوەن گەلێک له زێری پەتی و چەند تیکەی زەبەرجەده که ئەگەر باڵێ به گوڵەکان و شکۆفەکان که له زەوی ئەروێ بچوێنین، ئەڵێی وەکوو گوڵەکانی بەهارییه که لێرەو ئەوێ چنراوه.
ئەگەر بتەوێ ئەوه به جلوبرگی زێرین بچوێنی شیاوه پارچەیێ سەوز بهێنیته پێش چاو که مرواری له سەر چنراوه.
هەروەها به نازو خەرامەوه ئەرواته رێوەو به وردبینیو لێوردبوونەوەو هیواداری به باڵەکانو کلکی خۆی سەرنج ئەدا و له جوانی کراسو رەنگەکانی جلو بەرگەکەی به قاقایێ ئەکەنێ؛ بەڵام هەر که چاوی به پێکانی ئەکەوێ؛ به نەوایێ ئاوێته به دەردو رەنج که ئەڵێی گریانه ئەخرۆشێو لەبەر ئەوەی پێکانی وەکوو پێکانی کەڵەشێر لاوازو به رەنگی خۆڵەمێش دزێوەو به سەر پێکانیا درکێکی بچوک هاتووەته دەرەوەو کاکۆڵێ له پەرەکانی سەوز لەسەر بژەکەی هەیەو گەردنی وەکوو ئافتاوه کێشراوه و زکی پان و قۆزەو به رەنگی کەووەو به خێوەتی رەش داپۆشراوه؛بەڵام گەڵی ئەدرەوشێتەوەو که رەنگی زۆر سەوز ئاوێتەی بووەو به قەڵیشی گوێی هێڵێکه نازک و وەکوو نووکی پێنووس و زۆر سپیو بەرەنگی گوڵی کەلەمه که ئەم سپییەتیه له نێوان رەشی توندی نەرمەگوێی ئەدرەشتێەوەو کەمتر رەنگێکه که تاوس لەوه بەهرەی نەبردبێ و له گەلێک درەشانەوه رەنگی پیشان داوه.
رەنگەکانی تاوس وەکوو گوڵەکانی بەربڵاوه که بارانی بەهاری و هەتاوی هاوین ئەوەی دەستخۆشی داڵ و گۆڕ نەکردووه.هەندێ جار سروشت بەم پەلەوەره شەڕئەفرۆشێو پەڕه نازەنینەکانی کەم کەم ئەڕژێو ئەوەندەی پێناچێ که له جێی ئەوانه پەرێ تازه دەردێو پەڕەکانی وەکوو گەڵای دارەکان دائەوەرێ.پاشان بەرەبەره پەڕی تازه جێی ئەو پەڕانه ئەگرێتەوەو به شێوەی پێشووی ئەگەڕێتەوه،وه هیچ رەنگێک له رەنگەکانی پەڕی ئەو لەگەڵ پێشوودا تۆفیر ناکاو رەنگێ له جێی رەنگەتر ناڕوێو ئەگەر به پەڕێک له پەڕەکانی ئەو باش سەرەنج دەی،هەندێ ئەو سوور و هەندێ جار سەوز هەندێ جار زەرد ئەیبینی .که وابوو،چۆن بەم بیره قووڵانه و ئاوەزی خۆش به ستایشێکی شیاو یا قسەی ستایشکەران به رێکوپێکی ئەم جوانییه،که وا بێ، پاکه خوایێ که ئاوەزەکانی گرتووەته،دەست له ستایشی ئافەریدەیێ که رواڵەتی بەرابەری چاو دانراوه و بەم چەشنه زمانەکان له ستایشیا بێهێزه.که وابوو، پاکه خوایێ که ئەندامی مێروولەو مێشوولەو نەهەنگ و فیلی خوڵقاندووه و لەگەڵ خۆیا داینا که هیچ شتێک که بەوه گیانی داوه و رۆحی تێ دەمانوه نەجووڵێ مەگەر ئەوەی مەرگی بگا و کاری کۆتایی بێ.
___________________
وەرگێران کراو له کتێبی نەهجولبەلاغە