• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 145
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس

 

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای لە هەموو خەڵکی بیرئازادی جیهان بە تایبەتی گەلی ئێران کرد بۆ بەشداری کردنی بەربڵاو لە ڕێ وڕەسمی رۆژی جیهانیی قودس.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی قودس داوای لە هەموو خەڵکی بیرئازادی جیهان بەتایبەتی خەڵکی شەریفی ئێران کرد بە بەشداری بەربڵاو لە ڕێ و ڕەسمی ئەم ڕۆژە، داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە ئارمانجەکانی فەلەستین و قودسی شەریف و بەرەنگار بوونەوەی ڕەوا و پاڵەوانانە بە دژی داگیرکەرانی زایۆنیست نیشان بدەن.

 

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەک دا پێداگری کرد : داکۆکی لەگەلی فەلەستین و تاقمەکانی خەباتکاری فەلەسینی لە بواری هاوپشتی و ڕاوەستاوی بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و دەرخستنی شوناس و نیازی ناڕەوای ئەم ڕژێمە و کەڵک وەرگرتنی زایۆنییەکان لە ڕەوتەکانی تەکفیری و ترۆریستی بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، لە نموونەی ئەو خاڵە گرینگانەیە کە لە ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵدا دەبێ سەرنجی بدرێتێ .

 

مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەریش لە سەرووبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و حکومەتە توندڕەو و دەست درێژکارەکانی ئالی سەعوود و ئالی خەلیفە، داوای لە هەموو گەلی ئازادە کرد بۆ بەشداری بەشکۆ لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس و ڕاگەیاندنی بەرائەت لە موستەکبەرانی دونیا.

 

پارت و پێکهاتەکانی سیاسی ئێرانیش بە دەرکردنی بەیاننامەی جیاجیا داوایان لە موسوڵمانانی جیهان بە تایبەتی گەلی ئێران کرد بە ئامادەبوون و بەشداری کردنیان لە کوبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی قودس ڕق و نەفرەتی خۆیان لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگەیەنن و گەورەیی و پاوەجێیی موسوڵمانان لەبەرامبەر دوژمنان بخەنە بەر چاو .

هەرلەم حاڵەدا ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە وەبیرهێنانەوەی هەستیارەتییەکانی ئیمام خومەینی (رە) بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسرائیل و داهێنانی ڕۆژی جیهانیی قودس ، وتی : موسوڵمانان ئەمسالیش بە ئامادەبوونی بەشکۆیان لە ڕێپێوان، وەبیری دەست درێژکارانی دێننەوە کە بەرگری کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین لە بیر ناکرێتەوە .