خه‌ڵکی پارێزگای کرماشان
پارێزگای کرماشان یه‌ک له‌پارێزگا کوردنشینه‌کانی ڕۆژئاوای ئێرانه. هه‌ندێ له‌گه‌وره‌ترین هۆز و خێڵه‌کانی کرماشان بریتین له: له‌ک، که‌لهوڕ، زه‌نگه‌نه، گۆران، سنجاوی، جمور، قه‌ڵخانی، ئیل زۆڵه، جاف و ... زمان و زاراوه‌کانی پارێزگای کرماشان ئێجگار زۆرن و زاراوه‌کانی که‌لهوڕ، جافی، له‌کی، هه‌ورامی، تورکی سونقوڕی و ... له‌م پارێزگایه‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون.
له‌م پارێزگایه‌دا چه‌ندین هۆز و تایفه‌ی جیاواز ده‌ژین. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه کرماشان وه‌ک هیندستانی چکۆله ده‌ناسرێت. له‌باری ئایین و ئایینزایشه‌وه هه‌مان چیرۆک هه‌یه و ئایینه‌کانی شیعه، سوننه، یارسان، نیعمه‌توڵایی، جووله‌که، خاچپه‌رست (ئه‌رمه‌نی و ئاشووری) و به‌هایی پێکه‌وه له کرماشان ده‌ژین.
دوو زاراوه‌ی کوردی کرماشانی و فارسی کرماشانی باوترین زمانه‌کانی ناو شاری کرماشانن. له‌پارێزگای کرماشان‌دا زاراوه‌کانی کوردی کرماشانی، که‌لهوڕی، زه‌نگه‌نه‌یی، سنجاوی، گۆرانی و له‌کی، هه‌ورامی، جافی و تورکی ئازربایجانی له‌پارێزگای کرماشان‌دا قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
هه‌ورامی و جافی تایبه‌تی شاره‌کانی جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر، سه‌لاسی باوه‌جانی، پاوه و سه‌رپێڵی زه‌هاو ئاخافتنیان پێ ده‌کرێ و تورکیش تایبه‌تی شاری سونقوڕه. زاراوه‌ی له‌کیش له شاره‌کانی هه‌رسین، سه‌حنه و که‌نگاوه‌ر باوه.
______________________
سایتی جـــــــــــــــــام کوردی