• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 194
  • یەكشەممه 20/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی کۆنترۆڵ کرا

بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاودێری پارێزگای کرماشان وتی: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی " دۆڵی درە" لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کۆنترۆڵ کرا.
بەختەوەرانە بە هۆی بارینە زۆرەکانی ساڵی رابردووەوە دەبینین گژ و گیایێکی باش و لەوەڕی زۆر هەیە بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمییەوە لەم دواییانەدا دوو ئاگرکەوتنەوەمان لە سەلاسی باوەجانی و سەرپێڵ زەهاو بینی کە بە کەرەسە و کۆپتەری فریاکەوتن ئاگرەکە کوژایەوە.

راشیگەیاند: لە ئاگر کەوتنەوەکانی ئەم دواییانەدا لە کوپتەریش کەڵکمان گرتووە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو و بە یارمەتیی هێزە مزۆڤییەکان توانیمان لە کوژاندنەوەکاندا سەربکەوین.

موراد وەیسی هەروەها وتی: ئەگەر کەسێک ئاگرکەوتنەوەیێکی لە لەوڕگە و دارستانەکاندا بینی بە خێرایی لەگەڵ ژومارە تەلەفۆنی  ۱۵۰٤دا پێوەندی بکات تا کار بکرێ بۆ کوژاندنەوەی و ئاگر نەگاتە بەرزاییەکان.

ڕاشیگەیاند کە هیچ زانیارییەک لە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بەدەستەوە نییە.

شیاوی ئاماژەیە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی دولی درەی شاری سەلاسی باوەجانی لە رۆژی دووشەممە ۱٤ی پووشپەڕەوە دەستی پێکرد و پاش ۵۷ کاتژمێر تێکۆشان لە ئاکامدا شەوی چوارشەممە کۆنترۆڵ کرا.

 

  هەواڵنێری مێهر