هێزه عێراقییه‌کان گەیشتنە نێزیکی شاری موسڵ
وته‌بێژی هێزه‌کانی شه‌ڕ له دژی تیرۆریزم له عێراق ڕۆژی چوارشه‌مه له گه‌یشتنی هێزه عێراقییهکاقن به ۶۰ کیلۆمه‌تری ناوه‌ندی شاری موسڵ هه‌واڵی دا.
سه‌باح نه‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمی ناوه‌ندی شه‌ڕ له دژی تیرۆر له عێراق، ڕۆژی چوارشه‌مه له کۆتایی دابین کردنی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی ئاسمانی گه‌یاره و ده‌ورووبه‌ری باشووری موسڵ هه‌واڵی دا. ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئاسایش له ئێستادا له ۶۰ کیلۆمه‌تری ناوه‌ندی شاری موسڵ دان.
ئه‌لنه‌عمان به ئاماژه به‌م بابه‌ته که هێزه‌کانی ئاسایش دابین کردنی سه‌قامگیری و ئاسایشیان له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره ته‌واو کردووه، وتی: هێزه‌کانی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه له ئاگر که‌وتنه‌وه بپارێزن هه‌ر هه‌موو ده‌ورووبه‌ریان خاوێن کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه عێراقییه‌کان له ئێستادا له ۶۰ کیۆمه‌تری ناوه‌ندی شاری موسڵن و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییه‌که‌ی خۆیان له ناوچه‌ی گه‌یاره به مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی ده‌ست پێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ته‌واو کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له وه‌رگرتنی زانیاری زۆر گرنگ له شاری موسڵ به شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه له ڕێگه‌ی تایبه‌ته‌وه هه‌واڵی دا.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو له ئازاد کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی و فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش هه‌واڵی دا و له خه‌ڵکی پارێزگای نه‌ینه‌وا داوای کرد که بۆ ئازادی شاره‌کان خۆیان ئاماده بکه‌ن.
ئاژانسی مێهر