• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 82
  • شەممه 26/4/1395
  • رۆژژمێر :

سوپای تورکیا كودەتای كرد و دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت


دەستەی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازیی راگەیاند و جەختیانكردەوە دەستیان بەسەر تەواوی جومگە سەرەكییەكانی دەستەڵاتدا گرتووە.  سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکدا هۆکاری کودەتا سەربازییەکەی بۆ پاراستنی دیموکراسی لە تورکیا گەڕاندەوە.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن کۆدەتاچییەکان سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیایان بە بارمەتە گرتووە، هاوكات ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاش داخرا.
بەر لە داخستنی ماڵپەڕەکەی، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هیوایخواست تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جیهاندا لە ئاستێکی باشدا بمێننەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا:"بۆ سەرلەنوێ دابینکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی، بۆ وەگەڕخستنەوەی دەستوور و دیموکراسی، بۆ ئەوەی چیدی کەس لەسەرووی یاساوە نەبێت، بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەو ئاساییشەی کە تێکدراوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستیان بەسەر تەواوی دەسەڵاتی تورکیادا گرتووە. تەواوی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانمان وەک خۆی دەمێننەوە. بەهیواین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تەواوی جیهاندا بەردەوام بن."

 

 

جام کوردي