ته‌قه‌و ده‌سڕێژ له سه‌نته‌ری بازرگانیی مونیخی ئاڵمان
به‌پێی دواڕاپۆره‌کان، ته‌قه‌و ده‌سڕێژی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له بینای بازرگانی مونیخی ئاڵمان، تائێستا یانزه کوژراو و ژمارێک برینداری لێکه‌وتووته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ئیرنا به گێڕانه‌وه له گۆڤاری فوکوس چاپی ئاڵمان ، ڕاپۆری دا؛ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌یاله‌تی بایێرنی ئاڵمان ڕایگه‌یاند، ژماری کوژراوانی ته‌قه‌و ده‌سڕێژ له سه‌نته‌ری بازرگانیی مونیخ گه‌یشتووه‌ته یانزه که‌س که له‌وانه‌یه ژماری کوژراوان زیادیش بکات.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، زرێپۆشه‌کانی پۆلیس له ده‌ورووبه‌ری بینای بازرگانی ئۆله‌مپیا جێگیر بوونه‌و کۆپته‌ره‌کانی پۆلیس به‌سه‌ر ئاسمانی مونیخدا ده‌سوڕێنه‌وه.
وه‌زیرانی کابینه‌ی ئانگێلا مێرکێل سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان پاش ته‌قه‌کران له ناوه‌ندی بازرگانی مونیخ و کوژرانی ژمارێک که‌س له‌و ڕووداوه‌دا، به‌په‌له کۆبوونه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌یاله‌تیی بایێرنی ئاڵمان له مونیخیش به‌رله‌وه، باری تایبه‌تی ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌رکانی قه‌یران بۆ ڕاگه‌یشتن به‌و پرسه، پێکهاتبوو.
فیلمێک له‌سه‌ر ده‌سڕێژ بۆسه‌ر خه‌ڵک له ناوه‌ندی تیجاری ئۆله‌مپیا بڵاو بووه‌ته‌وه که تێیدا که‌سی ده‌سدرێژکار ده‌ڵێت که من خه‌ڵکی ئاڵمانم و له ئاڵمانیش له‌دایک بووم.
پاش ئه‌و ڕووداوه، مێترۆی مونیخ داخراو له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی مونیخ باری نائاسایی ڕاگه‌یێندرا.
به‌قسه‌ی پۆلیسی ئاڵمان، شایه‌تحاڵان سێ پیاوی چه‌کداریان له‌و شوێنه دیتووه که ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کردووه.
پۆلیسی پارێزگای تیرۆلی ئۆتریشیش ڕایگه‌یاند که سنووره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئاڵمان کۆنترۆڵ ده‌کا له‌به‌ر هه‌ڵاتنی سێ که‌س له په‌لامارده‌رانی سه‌ر ناوه‌ندی بازرگانی مونیخ.
سەرچاوه: سەحەر تی ڤی