سه‌ربه‌رزی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ؛ له دۆژمن مه‌ترسن
سه‌ربه‌رزی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ێیک بڕینی ده‌ستی ئه‌و ده‌ست درێژکه‌ر و خۆ به‌زلزانانه‌یه که ددانی ته‌ماحیان تێژ کردوه بۆ تێکدان و ده‌ست تێوه‌ردان له کار وباری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌دا . له قۆرئانی پیرۆزدا له ئایاتێکی زۆردا دووپات کراوه له سه‌ر شه‌ڕ و جێهاد له گه‌ڵ دۆژمنانی ئیسلام و کوێر کردنی چاوی ته‌ماحی دۆژمنان .
گه‌لی به‌نی ئیسرائیل گه‌لێک بوون که خوای مه‌زن سه‌باره‌ت به‌وان فه‌رموویه‌تی : ( وَ ضُرِبَتْ عَلَیْهِمُ الذِّلَّةُ وَ الْمَسْكَنَةُ ) . واته : خوای گه‌وره مۆری سه‌رشۆڕی و هه‌ژاری دا به سه‌ر ته‌وێڵی ئه‌واندا .
له ئایه‌ته‌کانی قۆرئان واده‌رئه‌که‌وێ بۆمان که یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که بوه‌ته هۆی سه‌رشۆڕی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌و گه‌له ترسی ئه‌وان بوه له دۆژمن و له شه‌ر و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ئه‌وان له گه‌ڵ دۆژمن و داگیرکه‌ران .له سووره‌ی مائێده خوای مه‌زن چیرۆکی چۆنیه‌تی وارد بوونی جوه‌کان بۆ سه‌رزه‌وی مه‌زن و شه‌ڕ له گه‌ڵ دۆژمناندا به‌م شێوه باس ده‌کات بۆمان : ( یا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِی كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَ لا تَرْتَدُّوا عَلى أَدْبارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خاسِرِینَ ) مووسا گۆتی به گه‌له‌که‌ی ئێوه بڕۆنه نێو شاری مه‌زن ئه‌و شاره‌ی که خوا بۆ ئێوه‌ی دیاری کردوه ، و بۆ چوونه ناو ئه‌و شاره‌ش له هیچ کێشه‌ێیک مه‌ترسن و له هیچ کارێک کۆتایی مه‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر پشت بکه‌ن له‌م فه‌رمانه‌ی خوا تووشی زیان ده‌بن .
قۆرئانی پیرۆز بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگه‌ێیکی سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌ست به‌م شێوه فه‌رمان ده‌داته بڕواداران :
( یا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا وَ صابِرُوا وَ رابِطُوا وَ اتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُون ) واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕوادارن خۆڕاگر بن و به‌رانبه‌ر به دۆژمنان ڕاوه‌ستن و له سنووره‌کانتان ، پارێزگاری بکه‌ن و له خوا بترسن به‌ڵکه به‌خته‌وه‌ر بن .
وڵاتێ که خه‌ڵکه‌که‌ی بوێر نه‌بن و له هێزه بێانه‌کان بترسن وه یان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ناترسن هیچ هێز و توناێیکیان نه‌بێ بۆ به‌رگری له ده‌سدرێژی دۆژمن هه‌موو کات ئه‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دۆژمنان و ته‌ماحی داگیرکه‌ران . هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێزه خۆ به‌زل زانه‌کان به بیانوی جۆراو جۆر له پێشکه‌وتنی نیزمی وڵاتانی مقاومه‌تی ئیسلامی به تایبه‌ت ئێران نارازین و کۆسپ و ڕاگری ئه‌که‌ن و به گه‌مارۆی جۆراو جۆر هان به شوێن له نێو بردنی هێزی مووشه‌کی و به‌رگری ئێمه .