وڵاته عه‌ره‌به‌کان بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا له عێراق هه‌وڵێ بده‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای کرد، گوشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا تاکوو هێزه سه‌ربازییه‌کانی له عێراق بباته ده‌ره‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومریه نیوز، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی کۆمکاری عه‌ره‌بی له "نواکشوت" له موریتانی بۆچوونی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به جیهانی ئیسلام ئاشکرا کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: عێراق بۆ دروست کردنه‌وه‌ی ناوچه ئازاد کراوه‌کان پێویستی به پشتیوانی زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها له ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای کرد که گوشار بخاته سه‌ر تورکیا تاکوو هێزه سه‌ربازییه‌کانی خۆی له عێراق بکشێنێته‌وه. ئه‌و جه‌ختی کرد: سیاسه‌تی دراوسێ بوونی باش که به‌رپرسه عێراقییه‌کان په‌یڕه‌ویان کردووه، به مانای ئه‌وه نییه که ئێمه سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری خاکی خۆمان بێ ده‌نگ ده‌بین.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: هیوادارم که تاکوو کۆتایی ساڵ داعش له عێراق بکرێته ده‌رۆ. هێزه‌کانی ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر به شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر ڕۆڵ بگێڕن.
ئه‌و زیادی کرد: له ئێستادا دانیشتووه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار له دوای ئازاد بوونی شاره‌کانیان، خه‌ریکن بۆ زێد و ماڵی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریا وتی: قه‌یرانی سووریا ده‌بێت له ڕێگه‌ی سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و هێرشی ده‌ره‌کی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. له یه‌مه‌نیش ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێت و دواتر سه‌قامگیری بۆ ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه.