ئیمام سادق(ع)له ڕوانگه‌ی زانایانی ئه‌هلی سۆننه‌ت
هه‌موو مۆسڵمانان له ( شێعه و سۆننه ) بۆ بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) و ئالی به‌یتی ئه‌و ، ڕێز و جێگاێیکی تایبه‌تیان هه‌یه که وێنه‌ی ئه‌وه بۆ که‌سی تر نیه . ئه‌م هۆگری و دڵ به‌سراوی به بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) ، خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو مۆسڵمانانه و ده‌توانێت ببێته هۆی پێوه‌ندی و نزیکی ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به یه‌کتری . ئیمام سادق(ع) وه‌کوو یه‌کێک له تاکه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه ، جگه له جێگای مه‌زهه‌بی تایبه‌تی له نێو شێعه‌کان ، جێگای سه‌رنجی ئه‌هلی سۆننهش بوه و هه‌یه .
جێگای بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و
ئیمام سادق(ع)له لاێینی باوکه‌وه ، له بنه‌ماڵه‌ی هاشمه و له لایینی دایکیشه‌وه ، له چینی ته‌یمه و یازده منداڵی هه‌بوه . بنه‌ماڵه‌ی باوکیی ئیمام سادق(ع)، له نه‌ته‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره ( د . خ ) ، سێبت و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) – حسه‌ینی کۆڕی عه‌لی کۆڕی ئه‌بی تالێبه . باوکی ، مۆحه‌مه‌دی کۆڕی عه‌لی کۆڕی حسه‌ینی کۆڕی عه‌لی کۆڕی ئه‌بی تالێبه (ع)، نازناوی " باقر " ( م114 ق . ) و کۆنه‌ی " ئه‌بو جافره " که به بڕوای ئه‌هلی حه‌دیسی ئه‌هلی سۆننه ، له تابێعینی پایه به‌رزه و له بواری زانستی ، کرده‌وه ، مه‌زنی و شه‌رافه‌ت ، یه‌کێکه له زانایانی ئۆممه‌تی ئیسلامی ، "مه‌ده‌نی " سێقه " و زۆر حه‌دیس بێژه ( کثيرالحديث) .
به بڕوای هه‌موان ، "ئه‌بو جه‌عفه‌ر " ، له سه‌رده‌می خۆیدا سه‌روه‌ری به‌نی هاشم بوه . ئه‌و که‌سێک بوو که پێکه‌وه زانست ، فێقه ، مه‌زنی ، دینداری ، ڕێبه‌ری ، گه‌وره‌یی ، شیاوی جێ نشینی هه‌مووی بوه و شێعه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و مه‌عسووم بوه . نێسائی و که‌سانی تر ، ئه‌ویان له فه‌قێیانی تابێعی مه‌دینه ئه‌ژمار هێناوه . بنه‌ماڵه‌ی دایکی ، ئیمام سادق(ع): له باری بنه‌ماڵه‌ی دایکیه‌وه ، له نه‌ته‌وه‌ی مۆحه‌ممه‌دی کۆڕی ئه‌بوبه‌کری کۆڕی ئه‌بو قۆحافهیه (ع). دایکی " ام فروه " کچی قاسم کۆڕی مۆحه‌ممه‌دی کۆڕی ئه‌بوبه‌کری کۆڕی ئه‌بو قۆحافه (ع) بوه . ئه‌بو محه‌ممه‌د عه‌بدۆلره‌حمان کۆڕی قاسمی کۆڕی مۆحه‌ممه‌دی کۆڕی ئه‌بوبه‌کر برای ام فه‌روه یه‌کێک له زانایان ، فه‌قێیان ، و گه‌وره‌کانی شاری مه‌دینه له سه‌رده‌می خۆی بوه که به ناو بانگ بوه به پارێزگاری و ته‌قوا . قاسم کۆڕی مۆحه‌ممه‌دی باوکی ام فهروهیش یه‌کێک بوه له زانایان و فه‌قێیانی حیجاز .
منداڵه‌کانی ئیمام سادق(ع)بریتین له : حه‌وت کۆڕ ( ئیسحاق ، ئیسماعیل ، عه‌بباس ، عه‌بدۆڵڵا ، عه‌لی ، مۆحه‌ممه‌د و مو‌سا ) و چوار کچیشی هه‌بوه ( ئه‌سما ، ئۆم فه‌روه ، فاتێمه، و فاتێمهی سۆغرا واته بچووک ) .
جێگای زانستی و ئایینی
« ابوحاتم » یه‌کێک له زانایانی ئه‌هلی سۆننه سه‌باره‌ت به ئیمام سادق(ع)گۆتویه‌تی : " سێقهێیکه (باوه‌ڕ پێکراو ، پێگهێیکه له زانستی ئه‌هلی حه‌دیسدا) که له سێقه بوونیا هیچ گۆمانێک نیه . "
ئیمام سادق(ع)به وته‌ی زانایانی ئه‌هله سۆننه‌ت ، له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا پێگه و جێگهێیکی تایبه‌ت و به‌رز و جیاازی هه‌یه . ئه‌و له گه‌وره‌کانی تابێعینه و پله‌ی پێنجه‌می تابێعینی شاری مه‌دینه‌یه و له " فه‌قێیانی ئالی به‌یت " ئیمام سادق(ع)له پلهێیکی زانستیدایه که پێشه‌وای گه‌وره‌ی ئه‌هلی سۆننه‌ت - ئه‌بو حه‌نیفه - ده‌ڵێ : " فه‌قێ تر و زاناتر له جافری کۆڕی محه‌ممه‌دم نه‌دیوه . " ساڵحی کۆڕی ئه‌بی ئه‌سوه‌دیش ده‌ڵێ : " بیستم که جافری کۆڕی محه‌ممه‌د ده‌یگۆت : پێش له‌وه‌ی له ده‌ستم بده‌ن پرسیارم لێ بکه‌ن ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی که دوای من که‌س نیه بتوانێ وکوو من حهدیستان بۆ بگێڕێته‌وه . " ئیمام سادق(ع)" ئه‌نه‌سی کۆڕی مالێک" ، "سه‌هلی کۆڕی سه‌عد" ، و چه‌ن که‌سی تر له هه‌ڤاڵانی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) و باوه گه‌وره‌ی خۆی ، " زهینۆلعابێدنی" چاو پێکه‌وتوه . "یه‌حیای کۆڕی مۆعین" ، "شافێعی" و چه‌ن که‌سی تر له پیاوانی گه‌وره‌ی ئه‌هلی سۆننهش ئه‌ویان به سێقه ناسیوه .
سه‌رچاوه‌کان :
الأعلام ، ب 1، ل 311
ابن اثیر؛ الکامل؛ ب 6، ل356
سیر أعلام النبلا‌ء؛ ب 8، ل422
طبقات الحفاظ ؛ب 1، ل110
الاصابة؛ ب 2، لل264 و 269 و 278
الانساب؛ ب 8، ل250
وفیات الأعیان؛ ب 1، ل327