هۆره.. ره‌سه‌نترین چریكه‌ی كورد
زۆر له مێژوونووسان و مۆسیقاناسان پێیانوایه، كوردستان لانكه‌ی ئاوازی جیهانه. گزنفۆن مێژوونووسی یۆنانی له كتێبه مێژوویه‌كه‌یدا ده‌نووسێ: كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شكری یۆنان له كوردستان، كورده‌كان به چڕینی هاوبه‌ش و پێكه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر له‌شكری یۆنان. گرنفۆن پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كا، چۆن كورد له‌و سه‌رده‌مه ئاشنای هونه‌ری مۆسیقا بووه و له جه‌نگه‌كانیشدا به‌كاری هێناوه؟.
له گۆڤاری فاسكه‌كه‌ی تایبه‌ت به مۆسیقا له فه‌رانسه‌دا هاتووه: میزۆپۆتامیا كۆنترین لانكه‌ی میوزیكی جیهانه.
هۆره، سه‌ره‌تاییترین و ره‌سه‌نترین و كۆنترین چریكه‌ی مرۆڤی كورده به درێژایی مێژوو. هۆره مێژووه‌كه‌ی بۆ ئه‌هورا و سه‌رده‌می زه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆره چڕینی وته‌ی چاك و كرداری چاك و بیری چاك بووه له مرۆڤی كورده‌وه بۆ ئه‌هورامه‌زدا، دواتر بووه به‌م هۆره‌یه كه تائێستاش له به‌شێك له كوردستاندا ده‌یچڕن.
هۆره دایكی سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی جیهانه و هیچ ئاوازێكی تر ناتوانێ مێژووی خۆی وه‌ك ئه‌م چڕینه كوردییه درێژ بكاته‌وه.
له ئایینی یارسان كه مێژووی بۆ ئایینی زه‌رده‌شتی و میهرپه‌ره‌ستی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه به چڕینی هۆره كراوه وه‌ك یه‌كه‌مین چڕینی مرۆڤ.
له كتێبی پیرۆزی (سه‌ره‌نجام)دا هاتووه: كاتێك یه‌زدان ویستی رۆح بخاته ناو جه‌سته‌ی ئاده‌م، رۆح نه‌چووه ناو جه‌سته‌ی تا دوای چل رۆژ، یه‌زدان فه‌رمانی به بنیامین دا كه رۆح بچڕینێته ناو جه‌سته‌ی ئاده‌م. بنیامین هۆره‌ی بۆ رۆح چڕی و رۆح چووه ناو جه‌سته‌ی ئاده‌م و ئارامی گرت.
ئه‌م چڕینه زیاتر له ناوچه‌كانی شیروان چه‌رداوڵ، ئه‌یوان، ئیلام، گۆران، سنجاوی، قه‌ڵخانی، كه‌لهور و جافی كرماشان باوه.
دارا خان، عه‌لی نه‌زه‌ر، سه‌ی قولی كشاوه‌رز، حاجی تووسی، بارام به‌گی وه‌له‌دبه‌گی. ئیبراهیم حوسێنی، ئیل خانی ئه‌ركه‌وازی، ئه‌ولعه‌زیز، یاسه‌می، ناوی چه‌ند هۆره‌چڕی ناسراون.
ناوه‌ڕۆكی هۆره‌كان جیاوازن و زیاتر چڕینه بۆ سروشت، جه‌نگه‌كان، كۆچكردن و ده‌ردی دووری و عه‌شق.
هۆره چه‌ندین مه‌قامی هه‌یه وه‌ك بان بنه‌یی، بنێری چڕی، دووده‌نگی، باریه، غه‌ریبی، سارۆخانی، گوڵ وه ده‌ره، پاوه موری، قه‌تار، هیجران، مه‌جنوونی، سه‌حه‌ری و هه‌ی لاوه.
شیعره‌كانی هۆره‌ش جیاوازن و به‌گوێره‌ی بابه‌ت ده‌گۆڕێن:
وه زوڵف سیه كردی پاوه‌نم
چمان ئه‌سیر چیای ده‌ماوه‌نم
له دووره‌وه هاتی وتم یه یاره
گلاره‌م كوور بوود یه خوو رێواره
په‌ل په‌ل داره‌یل، بی وا و بی واران
سه‌وزكه‌ی له بان شیشه مه‌غاران
بولبول ته‌ن مه‌گیر ده‌نگ وه زاره‌وه
به‌ش ته‌ن مایه‌ی گوڵ وه داره‌وه
هه‌ر جای گوڵێكه په‌رچینی خاره
ئه رای بولبول گوڵ ئینتزاره
ئه‌ر خار نه‌وی وه په‌رچین گوڵ
مرای مه‌تله‌وه‌یل زوو مه‌وی حاسڵ
هۆره چریكه‌ی كورد كوردستان لانكه‌ی ئاوازی جیهان
جام كوردی