بۆچ منداڵان په‌نجه‌کانیان ده‌مژن؟
عاده‌تی په‌نجه مژین له نێو منداڵاندا شتێکی بڵاوه و زۆر جار به عاده‌تێکی سرۆشتی ده‌زانرێت که جێگای نیگه‌رانی نیه .
زۆربه‌ی منداڵان داوی ده‌رهاتنی ددان وه یان له 2 ساڵیدا ئه‌م عاده‌ته ده‌نێنه لاوه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م عاده‌ته دوای ده‌رهاتنی ددان درێژه‌ی بوو ، ده‌بێ چ بکه‌ین؟ ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین چ ده‌بێته هۆی ئه‌وه منداڵ په‌نجه‌ی جۆی بمژێت .
زۆربه‌ی هۆکانی ئه‌م کاره ده‌رونین و له هه‌ست نه‌کردن به هێمنی و یان نێگه‌رانی سه‌ر هه‌ڵده‌دات . له‌و حاڵه‌ته‌دا که منداڵ په‌نجه‌کانی ده‌مژێ ، هه‌ست به ئۆقره و ڕه‌حه‌تی ده‌کات که ئه‌مه‌ش نه‌خوتنی منداڵ به‌بێ مژینی په‌نجه‌ی پیشانی ده‌دات .
ئێستا ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره بێته میشکه‌وه که بۆچی په‌نجه مژینی منداڵ چ زیانێکی هه‌یه بۆی که ئێمه تیده‌کۆشین ئه‌و عاده‌ته‌ی لێ دوور بکه‌ین؟ خاڵی سه‌ره‌کی لێره‌دایه که ده‌بێ تێ‌بکۆشین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵمان له‌م ڕه‌وشته دوور بکه‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێواش هێواش ده‌بێته هۆی کێشه له ده‌م و ددانی منداڵ که ده‌بێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م کێشانه بریتین له :
1- ته‌سک بوونه‌وه‌ی فه‌کی ژوور له گه‌ڵ لار بوون و گۆڕانی شێوه‌ی لای ژووروی ده‌م .
2- زیاد بوونی نێوانی ددانی پێشوو ( لای خوار و ژوور ) و شێوه‌ی په‌نجه ده‌گرنه خۆیان . له ئاکامدا منداڵ ناتوانێ ددانی پێشووی خۆی (خوار و ژوور) بنێ به یه‌کدا و جووتیان کات .
3- لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ددانه‌کانی ژوور و ڕۆیشتنه دواوه‌ی ددانی خوار .
میزانی ئه‌م کێشانه‌ش و ئاسه‌واری وی له گه‌ڵ درێژه و میزانی گۆشارێکه که منداڵ به کاری هێناوه . بۆ چاک کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه ، زۆربه‌ی منداڵان له ته‌مه‌نی خوار و پێش له پێگه‌یشتن پێویستیان ده‌بێته ئۆرتۆدۆنسی ؛ ئه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی که عاده‌تی په‌نجه مژین بننه لاوه .