شه‌یتان له کوێ ده‌ژیت؟
هه‌موو کاتێک زانینی بڕێ شت بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ سه‌رنج ڕاکێش و خۆشه ؛ به تایبه‌ت زانینی ژیانی که‌سانێ که ناسراو و به ناو بانگن یان زۆر ناویان ده‌برێت .
که‌سێ که سوێندی خواردوه به گه‌وره‌یی خوا که هه‌موو مرۆڤه‌کان له ڕێگای ڕاست لابدات جگه له تاقمێک به ناوی "مۆخليسین" :
( لَأغوِیَنَّهُم أجمَعِینَ إلَّا عِبَادَكَ مِنهُمُ المُخلَصِینَ ) ( حێجر / 40)
که‌سێ که خۆ به زل زانینی بوه‌ته به‌رگری ئه‌وه‌ی که دوای سێسه‌د و چه‌ن هه‌زار ساڵ خواپه‌ره‌ستی ، عاقیبه‌ت به خێر نه‌بێت و له درگانه‌ی خوا بێ به‌س بێ : « قَالَ فَاهْبِطْ مِنْهَا فَمَا یَکُونُ لَکَ أَن تَتَکَبَّرَ فِیهَا فَاخْرُجْ إِنَّکَ مِنَ الصَّاغِرِینَ : واته : له‌م جێگا و ڕیگا بچۆ ده‌ر ! تۆ ناتوانێ له‌وێدا خۆ به زل زان بی ، که وابوو بچۆ ده‌ر که تۆ بێ گۆمان له‌و که‌سانه‌ی که سووکن . " ( ئه‌عراف / 13 )
که‌سێ که قۆرئانی پیرۆز به دۆژمنی ڕوون ناساندوویه : « أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَیْکُمْ یَا بَنِی آدَمَ أَن لاَّ تَعْبُدُوا الشَّیْطَانَ إِنَّهُ لَکُمْ عَدُوٌّ مُّبِینٌ * وَأَنْ اعْبُدُونِی هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِیمٌ ؛ مه‌گه‌ر په‌یمانمان نه‌به‌ست له گه‌ڵ ئێوه ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئاده‌م که شه‌یتان په‌رستی مه‌که‌ن ، که ئه‌و دۆژمنی ئاشکرایه بۆ ئێوه و ئه‌وه‌ی که من بپه‌رستن ؛ ئه‌مه‌ته ڕێگای ڕاست ؟ " ( یاسین /61 – 62 )
که‌سێ که کار و فرمانی دڵه خۆرپێ درۆست کردنه : " فَوَسْوَسَ إِلَیْهِ الشَّیْطَانُ قَالَ یَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّکَ عَلَی شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْکٍ لاَّ یَبْلَی؛ شه‌یتان ئاده‌می وه‌سوه‌سه کرد ، و گۆتی ئه‌ی ئاده‌م : ڕێنماییت بکه‌م و ئاگات بکه‌م له داری هه‌تا هه‌تایی و هێزێک که کۆنه نه‌بێ ؟ " ( تاها / 120 )
ئێستا ئه‌مانه‌وێ بزانین خانووی ئه‌م شه‌یتانه خۆ به زل زان و خه‌ڵه‌تێنه‌ره له کوێه ؟
له لێگێڕانه‌وه‌دا هاتوه که فریشته‌کان له کۆی ئه‌و که‌سانه‌ی که داده‌نیشن بۆ یادی خوا ، حازر ده‌بن ؛ و شه‌یتانیچ یه‌کێک له هه‌ڤاڵه‌کانی خۆی ده‌نێرێ بۆ ئه‌و کۆڕه بۆ ئه‌وه‌ی کۆڕه‌که‌یان تێک بدات . هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کان له کۆڕی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ق ناپزێرن حازر ده‌بن . هه‌ر به‌و شێوه‌ی که شه‌یتان له دارالندوه له کۆڕی مۆشرێکه‌کان حازر بوو و نه‌خشه‌ی کۆشتنی پێغه‌مبه‌ری کێشا . ( کۆرته‌ێیک له حه‌دیسی بێحار ، ب 60 ، ل 258 )
به پێی وته‌ی ڕاشکاوی هێندێ له ئایته‌کانی قۆرئان ، شه‌یتانه‌کان ته‌نیا " " ئێبلیس " و له‌شکری نهینی ئه‌و نیه ؛ به‌ڵکو بڕێک له مرۆڤه‌کانیش به شه‌یتان ناو براون . بۆچی له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر ئه‌و کاره‌ی ده‌که‌ن که شه‌یتان ده‌یکات : « وَ كَذلِك جَعَلْنا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوّاً شَیاطینَ الاِنْس وَ الْجِنِّ یُوحى بَعضُهُمْ اِلى بَعض زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُوراً ; به‌م شێوه به‌رانبه‌ر به هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دۆژمنانێک له شه‌یتانه‌کانی جنۆکه و مرۆڤمان داناوه که به شێوه‌ی نهێنی قسه‌ی فێڵاوی و دڕۆ له گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وان " . وایه ده‌بێ هۆشمان به دڵه خۆرپێ و وه‌سوه‌سه‌ی هه‌موو ئه‌وان بێ .
پێشه‌وا عه‌لی ( ر . خ ) له وتاری حفتی نه‌هجۆلبه‌لاغه‌دا ده‌ڵێ : " شه‌یتان له نێو سینه‌ی شوێنکه‌وتوانیدا هێلکه‌ی کرد ، و دوای ئه‌وه کردنیه جووجه‌ڵه " ( فَباضَ وَ فَرَّخَ فى صُدُورِهِمْ ) .
به‌م نموونه جوانه پێشه‌وا عه‌لی ( ر . خ ) ، سینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێن که‌وتوی شه‌یتانن ده‌نوێنێته هێلانه‌ی "ئیبلیس" و جێگای هێلکه کردنی ئه‌و ودوای ئه‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت : " ئه‌و جووجه‌ڵه شه‌یتانانه له نێو سینه‌ی ئه‌و هاتنه ده‌رێ ، له داوێنی ئه‌ودا ڕێکه‌وتن و په‌روه‌رده بوون " ( وَدَبَّ وَ دَرَجَ فی حُجُورِهِمْ ) .
له وته‌کانی پێشه‌وای بڕواداران عه‌لی ( ر . خ ) له کتێبی «غرر الحكم»دا هاتوه : « اِحْذَرُوا عَدُوّاً نَفَذَ فِى الصُّدُورِ خَفیّاً وَ نَفَثَ فِى الآذانِ نَجیّا ً; له‌و دۆژمنه‌ی بترسن که به نهێنیه‌وه ده‌چێته نێو سینه‌وه و هێواش فوو ئه‌کاته گوێدا " !
له وتاری 121یشدا هاتوه : « اِنَّ الشَّیْطانَ یُسَنّى لَكُمْ طُرُقَهُ وَ یُریدُ اَنْ یَحُلَّ لَكُمْ دینَكُمْ عُقْدَةً عُقْدَةً ; شه‌یتان ڕێگاکانی خۆی ئاسان پیشانی ئێوه ده‌دات و ده‌یه‌وێت یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و گرێیانه‌ی که له گڵ خواتا په‌یمانتان به‌ستوه بیکاته‌وه " .
به هه‌ر حاڵ ئامانجی وتاری پێشوو و تاره‌کانیتری به‌و شێوه ئه‌وه‌یه که مرۆڤه‌کان وریا بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که وشیاری ئه‌و دۆژمنه گه‌وره بن که له‌و کاته‌ی که ئاده‌م درۆست کراوه دۆژمنی خۆی له گه‌ڵ ئه‌و و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندوه ؛ و بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به پشت به‌ستن به سۆزی بێ پایانی خوا و یارمه‌تی گرتن له ئه‌قڵ و فیتره‌ت و ویژدان و ڕێنمایی پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌کانی خوا ، خۆیان له پێدزه کردنی شه‌یتان دوور بکه‌ن .
پێشه‌وا عه‌لی ( ر . خ ) ، سینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێن که‌وتوی شه‌یتانن ده‌نوێنێته هێلانه‌ی "ئیبلیس" و جێگای هێلکه کردنی ئه‌و ودوای ئه‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت : " ئه‌و جووجه‌ڵه شه‌یتانانه له نێو سینه‌ی ئه‌و هاتنه ده‌رێ ، له داوێنی ئه‌ودا ڕێکه‌وتن و په‌روه‌رده بوون " ( وَدَبَّ وَ دَرَجَ فی حُجُورِهِمْ ) .