ئه‌مریکا له پێشێل کردنی به‌ڵێنه‌کانی خه‌سار ده‌بینێ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رجامدا کراوه‌یه و ده‌رفه‌تی جۆراجۆر بۆ ئێران هه‌یه و پێشبینی هه‌موو شتێکمان کردووه که هیچ خه‌ساریکمان به‌رنه‌که‌وێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ته‌له‌فزیۆنی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به‌م بابه‌ته که جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ئه‌رکی ئه‌و وڵاتانه‌یه که قبووڵیان کردووه و پێبه‌ندن پێی، وتی: ئێمه‌ش شێلگێرانه به‌دوادا چوون بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ده‌که‌ین.
زه‌ریف له وڵامی پێشێل کارییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌رجامدا وتی: ئه‌مساڵ ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکایه و ئه‌وان له دوای ئه‌وه‌ن کارێک بکه‌ن که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زیاترین که‌ڵکی بۆیان ببێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکاییه‌کان هه‌ڵه ده‌که‌ن به‌م هۆیه که تاکوو ئێسته له پێشێل کارییه‌کانی خۆیان له به‌رجامدا زیاتر له‌وه‌ی شتێکیان به ده‌ست هێنابێت خه‌ساریان بینیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی دا که شێلگێرانه له دوای به دی هێنانی مافی خه‌ڵکه له دانوستانه‌کاندا و وتی: کۆماری ئیسلامی به جیهانی سه‌ڵماند که بۆ چارسه‌ر کردنی کێشه‌کان له دوای گفتوگۆ و دانوستانه.
زه‌ریف زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاییه‌کان به هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان بێجگه له‌مه و شتێکی دیکه به جیهان نیشان بده‌ن، ئه‌وه دڵنیا بن، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌کات خودی ئه‌مریکایه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ده‌ستی ئێران له به‌رجامدا کراوه‌یه و ده‌رفه‌ت و ڕێگه‌ی جۆراجۆر له به‌رده‌م ئێران دایه و پێشتر پێش بینی هه‌مووشتمان کردووه که هیچ خه‌سارێکمان به‌رنه‌که‌وێت.