• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 77
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

ناساندنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

 

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی ئێرانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و سێ نەتەوەی سەرەکی کورد، ئازەری و ئاشووری تێیدا دەژین.

 سنووری ئێران و تورکیا بە گشتی ئەم پارێزگایە دایگرتووە و پێگەیەکی گرنگە نێوان ئێران و دراوسێکانی بەتایبەت تورکیا. ئه‌م پارێزگا نزیک به‌ 1000 کیلۆمه‌تر ڕێگای سه‌ره‌کی و شاڕێگای هه‌یه‌ که‌ له‌ باکووریترین خاڵییه‌وه‌ (سنوری بازرگان) تا باشووریترین خاڵی (بۆکان) ده‌گرێته‌وه‌ و له‌بواری ڕێگاوبانی زه‌وینییه‌وه‌ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی گونجاوه‌.

 

شارستانی بۆکان (کوردیی ناوەندی)، شارستانی پۆلدەشت (کوردیی باکووری، ئازەربایجانی)، شارستانی پیرانشار (کوردیی ناوەندی)، شارستانی تەکاب (کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی)، شارستانی چاڵدێران (کوردیی باکووری، ئازەربایجانی)، شارستانی چایپارە (کوردیی باکووری، ئازەربایجانی)، شارستانی خۆی (ئازەربایجانی، کوردیی باکووری)، شارستانی ساینقەڵا (کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی)، شارستانی سەردەشت (کوردیی ناوەندی)، شارستانی سەڵماس (کوردیی باکووری، ئازەربایجانی)، شارستانی شنۆ (کوردیی ناوەندی)، شارستانی شەوت (کوردیی باکووری، ئازەربایجانی)، شارستانی ماکۆ (ئازەربایجانی، کوردیی باکووری)، شارستانی مەھاباد (کوردیی ناوەندی)، شارستانی میاندواو(ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی)، شارستانی نەغەدە (کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی)، شارستانی ورمێ (کوردیی (باکووری،ناوەندی)، ئازەربایجانی) شاره‌کانی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا پێک دێنن.

 

ورمێ ناوه‌ندی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوایه‌، وشەی ورمێ ‌لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئارامی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. ھەڵکەوتی شاری ورمێش لە کەنار زرێچەی ورمێیە.

 

سایتی جام کوردی