ئاسه‌واری پاراستنی مافی خه‌ڵک
ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی ئه‌وین و خزمه‌ت به خه‌ڵکیت نه‌بێ ، ناتوانی ئه‌زموونی خواپه‌ره‌ستیت هه‌بێ .
مافی خه‌ڵک
بنه‌ماڵه یه‌کێک له پته‌وترین و گرنگترین بیناکانه له ئیسلامدا و خۆشه‌ویست ترین هه‌ناوه له لای خوای مه‌زن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به هۆی نه‌پاراستنی مافی خه‌ڵکی ببیته هۆی نه‌مانی متمانه به یه‌کتری و ڕق و قین له یه‌کتری و ئه‌م دامه‌زراوه بڕۆخێت . دایک و باب یه‌که‌م مامۆستای منداڵانن که ده‌توانن منداڵه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئاسه‌واری زیانباری ئه‌م بابه‌ته ئاگادار بکه‌ن و به به‌رگری کردنیان له‌م تاوانه یارمه‌تیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به که‌ماڵ .
ئه‌م وتاره ده‌یه‌وێ نموونه‌کانی مافی خه‌ڵکی و ئاسه‌واری ئه‌و له سه‌ر ژیان به به‌ڵگه‌دانان له قۆرئانی پیرۆز باس بکات .
پاراستنی مافی خه‌ڵکی
یه‌کێک له نمونه‌کانی مافی خه‌ڵکی پاراستنی حه‌یا و ئابڕوی خه‌ڵکه که به غه‌یبه‌ت کردنی یه‌کتری له نێو ده‌چێت و مرۆڤه‌کان متمانه‌یان به یه‌کتری نامێنی .
خوای مه‌زن له سووره‌ی حۆجۆرات چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی وه‌کوو پێشه‌کی غه‌یبه‌ت کردن ده‌ژمێرێ . له ئایه‌تی 11 ئه‌م سووره پیرۆزه ده‌فه‌رموێت :
« یَأَیهُّا الَّذِینَ ءَامَنُواْ اجْتَنِبُواْ کَثِیرًا مِّنَ الظَّنّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنّ إِثْمٌ وَ لَا تجَسَّسُواْ وَ لَا یَغْتَب بَّعْضُکُم بَعْضًا أَیحُبُّ أَحَدُکُمْ أَن یَأْکُلَ لَحْمَ أَخِیهِ مَیْتًا فَکَرِهْتُمُوهُ وَ اتَّقُواْ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَّحِیمٌ » ئه‌ی بڕواداران ، له زۆرێک له گۆمانه‌کان سه‌باره‌ت به یه‌کتری دووری بکه‌ن که هێندێک له‌و گۆمانانه تاوان حسێب ده‌کرێت و هه‌رگیز له حاڵی ده‌رونی یه‌کتری سێخۆڕی مه‌که‌ن و غه‌یبه‌ت یه‌کتری مه‌که‌ن ، هێج که‌س له ئێوه ئایا پێی خۆشه گۆشتی برای مردووی خۆی بخوا ؟ بێ سۆ خۆشتان ناێیه ( که وابوو بزانن که غه‌یبه‌ت کردنی یه‌کتری له راستیدا ، ئه‌م شێوه‌ی هه‌یه ) له خوا بترسن و پارێز که‌ن ، که خوا زۆر تۆبه وه‌رگیر و به سۆزه.
پێشه‌وا باقریش "( ر . خ ) مانای ئه‌م ئایه‌ته‌ی به جۆرێکی تر کردوه : سوێند به خوا ڕێزی مرۆڤ لای خوا له ڕێزی که‌عبه گه‌وره‌تره . ( بحار الانوار ، ب 1 ، ل 150 ) له‌م ئایه‌ته‌دا سێ بابه‌ت ده‌گۆنجێ :
1- دووری کردن له به‌دگۆمانی سه‌باره‌ت به یه‌کتر له به‌ر ئه‌ه‌ی که گۆمانی چاک باشتره . ( تفسیر أحسن الحدیث ، ب10 ، ل281 )
2- گه‌ڕان به دوای کار و فرمانی نهێنی خه‌ڵک که ئه‌مه‌ش حه‌رامه له شه‌رێعه‌تی ئیسلامدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئاگاداری له پیلانی دۆژمنان دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ئه‌م شتانه بێ ، ئه‌و کاته ئه‌م کاره ده‌بێته ئه‌رکی سه‌رشان .
3- غه‌یبه‌ت که‌ردن که ئه‌وه‌ش له ڕوانگه‌ی ئیمام کازم ( ع ) ئه‌وه‌یه که عه‌یبی نهێنی که‌سێک لای خه‌ڵکی بێژی . ( مجمع البیان ، ب 9، ل 137) .
چه‌ند نموونه‌ی تر له مافی خه‌ڵکی ئه‌مه‌یه که : که‌سێک زه‌کاتی ماڵی نه‌دات ، یان پیاوێک به نهێنی له گه‌ڵ ژنێکی تر پێوه‌ندی هه‌بێ وه یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی بزانێ ژنێکی تر بێنێ وه یا ئه‌وه‌ی که دایک و باب سه‌باره‌ت به مناڵه‌کانیان جیاوازی دابنن . سه‌رنج نه‌دان به‌م چه‌ند نموونه و چه‌ند نموونه‌ێیکی تر ده‌بێته هۆی تێکچوونی بنه‌ماڵه .
که‌م فرۆشی