گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی سهراوهڵهی ئێران
ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی که ئه‌مڕۆژه له شاره‌کاندا درۆست ده‌کرێن هه‌موویان به کمێ جیاوازی لێک ئه‌چن و وه‌ک یه‌کن .
بینای ئه‌م مزگه‌وتانه له‌م شتانه پێک هاتوه : دیوار ، گۆمه‌زی ، مه‌ناره ، فه‌زا ، پانتایی ، و ... بان .
هه‌ر به‌و شێوه که هیچکه‌س ناتوانی بیر له ماڵی بێ بان و سه‌راوه‌ڵ بکاته‌وه قسه کردن سه‌باره‌ت به مزگه‌وتی بێ بانیش زۆر ئاسایی نیه .
به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رنجه که بزانن زۆرێک له ته‌لارسازانی کۆن له گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوبڕوا نین . ئه‌و مێعمارانه به دوو هۆ مزگه‌وتی سهراوهڵیان به باشتر له مزگه‌وتی باندار زانیوه . یه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که له میژوودا هاتوه مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) سه‌ره‌تا سه‌راوه‌ڵ بوه . به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نوێژهران له گه‌رمای خۆره‌تاو و باران بپارێزرێن به له‌ق و پۆپی داری خۆرما دایان پۆشیوه به‌م بۆنه‌وه له هه‌ر ناوچه و جێگهێیکدا که ئاو و هه‌وای شیاو بوه بۆ ئه‌وه‌ی که مزگه‌وت سه‌راوه‌ڵ بێ بڕێک له ته‌لارسازه‌کان ئه‌وه‌یان به باش زانیوه که مزگه‌وته‌کان سه‌راوه‌ڵه درۆست بکه‌ن .
هۆی دوه‌می ئه‌وه بوه که ته‌لارسازان جێگای سهراوهڵیان بۆ نزا و خواپه‌ره‌ستی به باشتر زانیوه به‌و شێوه که به‌رچاویان به‌ره‌و ئاسمان کراوه بێت . به‌م هه‌موو وته شایه‌ت بۆ ئێوه جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بێ که بڵێن ئایا له وڵاتی ئێران مزگه‌وتی سه‌راوه‌ڵه هه‌یه یان نه ؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ڵێیه . بۆ دیتنی مزگه‌وتێکی سه‌راوه‌ڵه ده‌توان ئۆغر بکه‌ن بۆ پارێزگای ئازه‌ربیجانی خۆرئاوا ؛ شاری خوی . ناوی ئه‌م مزگه‌وته جوانه مزگه‌وتی مۆته‌لێب خانه که له ناوه‌ندی شاری خۆیه .
له میژوودا هاتوه مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریش ( د . خ ) سه‌ره‌تا سه‌راوه‌ڵ بوه . به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نوێژهران له گه‌رمای خۆره‌تاو و باران بپارێزرێن به له‌ق و پۆپی داری خۆرما وه‌کوو که‌پر دایان پۆشیوه .
مزگه‌وتی مۆته‌لێب خانی شاری خوی تایبه‌تمه‌ندی ته‌لارسازی بێ وێنه‌ی تری هه‌یه که بوه‌ته هۆی جیاوازی ئه‌م مزگه‌وته له گه‌ڵ مزگه‌وته‌کانی تری وڵات ؛ له ڕاستیدا مێحرابی ئه‌م مزگه‌وته به 5/12 مه‌تر به‌رزی و هێوانێک به به‌رزی 25 مه‌تر خاوه‌نی بهرترین مێحراب و هێوانی مزگه‌وته‌کانی ئێرانه .