• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 246
  • دوو شەممه 25/5/1395
  • رۆژژمێر :

شەمخانی : ئاسایشی سنوورەکان هێڵی سووری ئێرانە


عەلی شەمخانی وتی: ئاسایشی بەردەوام لەسنوورەکان، هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی بووە و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات ڕووبەڕووی هەرچەشنە هەڕەشەیەک لە سەر سنوورەکان دەبنەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ و ئەندامی نووسینگەی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۴ی گەلاوێژ، لەگەڵ عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیداری کرد.

شەمخانی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندی برایانە و سازێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکانی عێراق وتی: ڕەوتی پشتیوانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ستراتێژی دەوڵەتی ناوەندی عێراق ڕێگایەکی نەگۆر بووە کە بەردەوام و لە بارودۆخی دژوار وقەیرانیشدا نەوەستاوە.

 شەمخانی ڕێزی لە ڕۆڵی سازێنەری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرەدان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گرت و وتی: بارزانی سیاسەتوانێکی زیرەک و شۆڕشگێڕێکی ماندوویی نەناسە.

 نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتیشی: بێ گومان هەڵوێستی هاوبەش و لەسەر بنەمای یەکڕێزی و یەکگرتوویی لە نێوان گرووپە جیاوازە کوردییەکان لە قەبارەی عێراقی یەکگرتوودا دەتوانێ پتەوبوون و بەهێزی پێکهاتەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.

زیادیشی کرد:ئەزموونی ئەم ساڵانەی دوایی و سەرهەڵدانی تیرۆریزمی تەکفیری وەک هەڕەشەیەکی هاوبەش لە نێوان هەموو ئایین و مەزەبەکان لە عێراق نیشانی دا  ئاسایشی بەردەوام لەم وڵاتە تەنیا لە عێراقێکی یەکڕیزدا دێتەدی.

شەمخانی بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە پەرەسەندی هەندێ جووڵەی دژە شۆڕشەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێرانو هەرێمی کوردستان کە بە دنەدانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ناوچەکە ئەنجام بووە، وتی: ئاسایشی بەردەوام لە سنوورەکان، هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات بەرپەرچی هەرچەشنە هەڕەشەیەک لە سنوورەکانی وڵات دەدەنەوە.

 جەختیشی کرد کە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هاوبەش لەگەڵ پاراستنی ئارامئ ناوچە سنوورییەکان دەرفەتی گەشەی هاوکاری ئابووری هاوبەش دەرەخسێنێ.

 لای خۆیشیەوە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە سپاس کردنی پشتیوانی بەردەوام و هەمیشەیی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووری و جەختی کرد:ئێران بە درێژایی مێژوو هاوڕێ و دۆستێکی جێی بڕوا و متمانە بووە بۆ هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوون لە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێران یەکمایەتی نەگۆڕی ئێمەیە.

 سنجاری بە جەخت لەسەر هەستیاری تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران زیادی کرد: بە هیچ لەونێک ڕێگەی شڵەژان و ئاڵۆزاندنی سنوورەکانی ئێران بە هیچ گرووپێک نادەین و بە ڕێکخستنی هێزە سەربازییەکانمان ڕووبەڕووی جووڵە شێوێنەرەکانی سەر سنوور دەبینەوە.

هەروەها کەریم سنجاری سەرەکیترین یەکمایەتی هەرێمی کوردستانی بە ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزمی تەکفیری ناو برد و ئاماژەشی بە ڕۆڵی بەرچاو وگرینگی کۆماری ئیسلامی دا لەبواری بەرەنگاری و تێکشکاندنی تیرۆریزم لە عێراق و ناوچەکە.