ورده‌کاری سه‌فه‌ری نایاسایی دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوایی بۆ سه‌قز
به‌رپرسێکی ئیتلاعاتی سوپای پارێزگای کوردستان له ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی سیاسی له شاری سه‌قز هه‌واڵی دا و وتی: دوای لێکۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌که تێگه‌یشتین که ئه‌م ئۆتۆمبیله هی دوو دیپلۆماتی ڕۆژئاواییه.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سوپای کوردستان له شاری سه‌قز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ڕوون بوویه‌وه که ئه‌م ئۆتۆمبیله دوو دیپلۆماتی باڵای فه‌ڕه‌نسی و بریتانی پێیه.
ئه‌م به‌رپرسه وتی: ڕۆژی ۲۳ی گه‌لاوێژ هێزه‌کانی ئێمه ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی ده‌خه‌نه ژێر چاودێڕی خۆیان و دواجار له شارۆچکه‌ی ئێرانخوا سه‌ر به شاری سه‌قز ڕاگیرا.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی سوپای سه‌قز، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبیله فیلمی له بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو، شوێنی ده‌که‌ون و دواجار ئۆتۆمبیله‌که هه‌ڵ دێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی سوپا جه‌ختی کرد: له‌م ماوه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستن ۳ بازگه‌ی پۆلیسیان به‌جێهێشت و دواجار ئۆتۆمبیله‌که له گوندی ئێرانخوا سه‌ر به سه‌قز ڕاگیرا.
ئه‌و وتی: دوای لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ڕوون بووه‌یه‌وه که که‌سانی ناو ماشینه‌که پیاوێک به‌ناوی سباستیه‌ن سوورن و ژنێک به ناوی شا‌رلۆت لۆپز وارۆنه والر-ه. پیاوه‌که ڕاوێژکاری سیاسی فه‌ڕه‌نسا و ژنه‌که‌ش به‌رپرسی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تارانه و بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرن سه‌فه‌ری پارێزگای کوردستانیان کرد بوو.
ئه‌و زیادی کرد: دوای پرسیار و لێکۆڵینه‌وه له تاران ڕوون کرایه‌وه که ئه‌م ئۆتۆمبیله ته‌نیا مۆڵه‌تی مانه‌وه له هۆتێل شادی سنه و هۆتێل ئازه‌ربایجانی بووه و گرتنی فیلم له بنکه سه‌ربازییه‌کان و چۆمه سنوورییه‌کانی ئه‌م پارێزگاییه کارێکی نایاسایی بووه و ئێسته‌ش کامێراکه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی سوپای کوردستان له درێژه‌دا وتی: ئاسایشی کوردستان یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌یه و به دڵنیایه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌رجۆره پێشێل کارییه‌کی ئه‌منی ده‌بینه‌وه.
سەرچاوه: ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوز