مانا ناسی فیتنه له که‌لتووری قۆرئاندا
یه‌کێک له‌و وشه گرینگه بنه‌ماییانه‌ی که له که‌لتووری قۆرئان و نه‌هجۆلبه‌لاغه‌دا به زۆری که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه وشه‌ی فیتنه‌یه . به کارهێنانی قۆرئانی ئه‌م وشه‌یه زۆر جۆرا و جۆره و شێوه‌ی وشه‌ی ئابوونی هه‌یه .
ئامێری هانده‌ری ئاژاوه‌چیان هه‌ستی خۆ به‌زل زانی و ده‌سه‌ڵاتگێڕی و زاڵ بوونه وه‌کوو له قۆرئانی پیرۆزدا له باره‌ی فێڕعه‌ون ده‌فه‌رموێت : :« إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلا فِی الْأَرْضِ وَ جَعَلَ أَهْلَها شِیَعاً یَسْتَضْعِفُ طائِفَةً مِنْهُمْ یُذَبِّحُ أَبْناءَهُمْ وَ یَسْتَحْیی نِساءَهُمْ إِنَّهُ كانَ مِنَ الْمُفْسِدین ؛ [ قصص ، ئایه‌تی 4 ] بێ سۆ فێرعه‌ون باڵاده‌س بو ؛ خه‌ڵکین ئه‌وێی کردبونه چه‌ند ده‌سته‌ێیک ؛ هێدێکی هه‌ر زه‌بوون ده‌کرد ، کۆڕه‌کانی سه‌ڕده‌بڕین و ژنه‌کانی ڕاده‌گرتن. له به‌د فه‌ڕ و به‌زه‌ڕان بوو ! "
بۆ گه‌یشتن به مانای فیتنه له قۆرئاندا پێویسته سه‌رنج بدرێته ئه‌و ئایه‌ت و جێگانه‌ی که ئه‌م وشه‌ی تێدا هاتوه بۆ ده‌سکه‌وتنی مانای شیاو له گه‌ڵ ئایه‌ته‌که . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه گه‌یشتن به یه‌ک مانا بۆ ئه‌م وشه ڕیک ناکه‌وێت . به‌و جۆره‌ی که هه‌مووی یه‌ک مانا بدات . به هه‌ر حاڵ ئه‌کرێت ئاماژه بکه‌ین به مانای ئه‌م وشه .
فیتنه له ڕیشه‌ت " فتن " وشه‌ێیکی عه‌ره‌بیه له زماندا به مانای خستنه نێو ئاگر و داخ کردنی زه‌ڕ و زێوه بۆ خاوێن کردنی له ناخاوێنی و تاقیکردنه‌وه‌یه . هه‌روه‌ها له کتێبه ته‌فسیره‌کاندا به‌م جۆره مانا کراوه : تاقی کردنه‌وه ، گۆمڕایی ، کۆفر ، فه‌زێحه‌ت ، مێحنه‌ت ، شێتی ،په‌ندوه‌رگرتن ، ڕه‌نج و ده‌رد ، ماڵ و منداڵ ، گه‌نده‌ڵی و جیاوازی بۆچوون ئه‌شکه‌نجه یان ده‌رد و ره‌نجی ئه‌و دنیا ؛
نموونه‌ی فیتنه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیمڕۆژیدا و هۆکاره‌کانی فیتنه
1- هێڕشی ئاژاوه‌چیانی هاوچه‌رخ له سه‌ر باوه‌ڕه ئایینیه‌کان :
یه‌که‌م فرمانئ ئاژاوه‌چیان ئه‌مه‌یه که پێش له هه‌ر کارێک ئه‌و بیره‌ی که بوه‌ته هۆی پێک هاتن و سه‌قامگیری ئه‌م بزوتنه‌وه شۆڕشی و نیزامه ئیسلامیه تێک بده‌ن . ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌چیان بیانه‌وێ ئه‌م نیزامه له ڕیشه دربێنن تێده‌کۆشن بنه‌مای بیری شۆڕشی و پاڵپشتی پێشه‌وا له درێژه‌ی میژووی شۆڕشدا و دوائ ئه‌وش واته وشه‌ی ئیسلام لاواز بکه‌ن و ئه‌گه‌ر بتوانن به‌م ئامانجه بگه‌ن گه‌یشتوون به گه‌وره‌ترین ئامانج و ئاره‌زووی خۆیان .
2- تێکدانی یه‌کیه‌تی و پێوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی :
کاتێک بزوتنه‌وه‌ێیکی لاوه‌کی تێده‌کۆشی به شێوه‌ی دوڕوویی خۆی جێگا ئاماده بکات بۆ لادانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به نێوی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی له نێوچون و ڕێگا ونکردنی به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگه که ئه‌مه‌ش تاوانێکی نه‌به‌خشراوتره له کۆشتن .
ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پێویست و نیازه سه‌رنجدانه به‌و ئاژاوه کۆمه‌ڵایه‌تیانه و بزوتنه‌وانه‌یه که به شوێن لاواز کردن و تێکدانی ڕێز و قه‌تاری گه‌لی ئیسلامین . له‌وێڕا که یه‌کیه‌تی و یه‌ک گرتوویی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دژێکی پته‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی داگیرکه‌ران (ئێستێعمار) و خۆ به‌زل زانان ( ئێستێکبار) ، زۆر پێویست و نیازه که به یه‌ک گرتوویی و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ڕێگای ڕه‌خنه‌کردنی بێانه ببه‌ستین و له ڕێگای ناسینی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی که به شوێن دووبه‌ره‌کێ و تێکدانن ڕێگایان لێ ببه‌ستین و به‌ریان بگرین .
3- سه‌روه‌ری خوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رزه‌فڕی :
ئه‌و که‌سانه‌ی که به ژیانێکی ساکار ڕازین و به شوێن نانێکن بیخۆن و ژیانێکی ئاسوده‌یان بێ ، تاقه‌تی ئاژاوه نانه‌وه و پێکدادانیان نیه ؛ له به‌ر ئه‌مه کێشه بۆ کۆمه‌ڵگه درۆست ناکه‌ن و به شوێن لادان و ئاژاوه ناگه‌ڕن . له ڕاستیدا ئامێری هانده‌ری ئاژاوه‌چیان هه‌ستی خۆ به‌زل زانی و ده‌سه‌ڵاتگێڕی و زاڵ بوونه وه‌کوو له قۆرئانی پیرۆزدا له باره‌ی فێڕعه‌ون ده‌فه‌رموێت : :« إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلا فِی الْأَرْضِ وَ جَعَلَ أَهْلَها شِیَعاً یَسْتَضْعِفُ طائِفَةً مِنْهُمْ یُذَبِّحُ أَبْناءَهُمْ وَ یَسْتَحْیی نِساءَهُمْ إِنَّهُ كانَ مِنَ الْمُفْسِدین ؛ [ قصص ، ئایه‌تی 4 ] بێ سۆ فێرعه‌ون باڵاده‌س بو ؛ خه‌ڵکین ئه‌وێی کردبونه چه‌ند ده‌سته‌ێیک ؛ هێدێکی هه‌ر زه‌بوون ده‌کرد ، کۆڕه‌کانی سه‌ڕده‌بڕین و ژنه‌کانی ڕاده‌گرتن. له به‌د فه‌ڕ و به‌زه‌ڕان بوو ! "
پۆخته‌ی وتار و کۆکردنه‌وه :
هه‌ر کات ده‌سته‌ێیک یان ڕه‌وتێک بیه‌وێ ڕێگای درۆست و به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له ڕێگای سه‌ره‌کی خۆی لابدات و ڕێگا ساز بکات بۆ گۆمڕایی و لاواز کرنی باوه‌ڕه ئایینیه‌کان ئه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌تر له کۆشتنی خه‌ڵکیه ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی که گۆمڕا کردنی خه‌ڵکی به مانای ئاماده‌کرنی ڕێگای به‌دبه‌ختی هه‌تاهه‌تاییه بۆ ئه‌وان .