په‌نادان به هه‌تیو له وتاری ئیمام سادێق (ع)
له لێ گێڕانهوێیک له ئیمام سادێق (ع) هاتوه که هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێ بکه‌وێته به‌ر ڕه‌ح و سۆزی خوا و بچێته نێو به‌هه‌شت ... ده‌بێ سه‌باره‌ت به هه‌تیو دڵسۆز و به ڕۆحم بێ . [ امالی صدوق ، ل 318 ، مجلس 61 ، حه‌دیس 15 ]
له قۆرئانی پیرۆزدا له بڕێ ئایه‌تدا داکۆکی و دووپاتی زۆر کراوه له سه‌ر پێویستی سۆز و دڵ ڕۆحمی سه‌باره‌ت به هه‌تیو و به شێوه‌ی جۆرا و جۆر بانگه‌شه کراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته و چاکه و پاداشتی زۆری بۆ ناو براوه .
خوای گه‌وره له ئایه‌تێکدا له قۆرئان نموونه‌کانی چاکه و چاکه‌کاری هه‌ڵ ده‌ژمێرێت ، سۆز له گه‌ڵ هه‌تیو دوای باوه‌ڕ به خوا و ڕۆژی پسڵان و بڕوا به پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) و کتێبه ئاسمانیه‌کان و فریشته‌کان ناو ده‌بات .
لَیْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْیَوْمِ الْآَخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِیِّینَ وَآَتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِی الْقُرْبَى وَالْیَتَامَى وَالْمَسَاكِینَ وَابْنَ السَّبِیلِ وَالسَّائِلِینَ وَفِی الرِّقَابِ ..... ) [ مجلسی ، بحارالانوار ، ب 110]
چاکه کاری ئه‌وه نیه که ڕووی خۆتان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات یان خۆرئاوا هه‌ڵبێنن به‌ڵکوو چاکه ئه‌وه‌یه که بڕوای هه‌بێ به ڕۆژی سه‌ڵا و فریشته و کتێبه ئاسمانیه‌کان و پێغه‌مبه‌ران و ماڵی خۆی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خۆشی ده‌وێ بکاته خه‌رجی خزم و هه‌تیو و هه‌ژار و ئه‌و که‌سانه‌ی که له نێو ڕێگادا ده‌مێننه‌وه و بۆ ڕزگار کردنی به‌نده .
عه‌للامه سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته ده‌ڵێ : ئه‌م ئایه‌ته باسی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بڕوادارانی ڕاسته‌قینه ده‌کات و یه‌کێک له‌وانه ئه‌و که‌سه‌یه که ماڵی خۆی له پێناوی هه‌تیو و خزمی نزیک و ... له ڕووی سۆزه‌وه خه‌رج و دابه‌ش ده‌کات . .[ مصطفوی ، حسن ، التحقیق فی کلمات القرآ‌ن ]
له ئایه‌تێکی تردا سه‌باره‌ت به پاراستنی ماڵ و دارایی هه‌تیو ده‌فه‌رموێت : إِنَّ الَّذِینَ یَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْیَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا یَأْكُلُونَ فِی بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَیَصْلَوْنَ سَعِیرًا [ طباطبایی، محمدحسین ، المیزان فی تفسیر القرآ‌ن ترجمه محمد باقر موسوی همدانی ] « ئه‌و که‌سانه‌ی که ماڵی هه‌تیو دهۆن به ناحه‌ق بێ سۆ که خه‌ریکن ئاگر ده‌خۆن و به‌م زوانه ئه‌که‌ونه نێو ئاگری جه‌حه‌ننه‌م ".