سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی باوه‌ڕ ۳۷۳به هزووری سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕوونوێنی کرا
سه‌رۆک کۆماری ئێران سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی مه‌ودابڕی باوه‌ڕ ۳۷۳ و قۆناغه‌کانی چێ‌کردنی یه‌که‌مین ماتۆری توربۆ جێتی نه‌ته‌وه‌یی فڕۆکه به ناوی "ئه‌وج"ی له نێزیکه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۳۱‌ی گه‌لاوێژ که به ڕۆژی پیشه‌ی به‌رگری له ئێران ده‌ناسرێت، له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی باوه‌ڕ ۳۷۳ ڕوونوێنی کرا.
ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی به سه‌ردان کردنی ڕێکخراوی پیشه‌ی ئاسمانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له تواناییه‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی له بواری ئاسمانی و سیسته‌می به‌رگری و مووشه‌کی ئاگادار کرایه‌وه.
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌ردار حسێن دێهقان وه‌زیری به‌رگری و پشتیوانی هێزی چه‌کداری ئێران هاوڕێی سه‌رۆک کۆماری کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر