• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 107
  • سێ شەممه 2/6/1395
  • رۆژژمێر :

 بێ دەنگە کردنی عەرەبەکان لەهەمبەر دەسدرێژیەکانی ئیسرائیل

 

حێزبوڵلای لوبنان لە بێ دەنگەی دەوڵەتە عەرەبیەکان لەهەمبەر کردەوەکانی ڕژێمی زاێونی رەخنەی گرت.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری ئیرنا بزوتنەوەی حێزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیان نامەیەک بە ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگەی وڵاتانی عەرەبی لە هەمبەر دەسدرێژکاری بەردەوامی ڕژێمی ئیسرائیل ، جەختی کرد.

 

 پەرەی هەوڵەکانی هێندێک لە دەوڵەتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دوژمنی زاێونی ، پاسادانەوەیەک بۆ جەنایەتەکانی ئەم رژێمە داگیر کەرەو پشتیوانی لە جەنایەتەکانی لەدژی نەتەوەی زوڵم لێکراوی فەلەستینە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە ، حێزبوڵڵا بە پشتیوانی تۆکمە وتەواو لە گەلی فەلەستین لە هەمبەر پەلامارە شیتانە ودەسدرێژکارانەکانی زاێونی لەدژی کەرتی غەزە ڕاوەستاوەو پەلاماری زاێونیەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ئیدانە دەکات.

 

لەم بەیان نامەیەدا هەروەها هاتووە: جەنایەتی پەیتا پەیتای ڕژێمی زاێونی لە ساڵەکانی ڕابردوو هۆیەکە لەسەر خووخدەی دەسدرێژکارانەی ئەم ڕژێمە. لەم بەیان نامەیەدا ، حێزبوڵلای لوبنان خوازیاری یەکپارچە بوونی هەموو تاقمەکانی فەلەستینی و نەتەوە عەرەبەکان  بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ دەسدرێژکاری دوژمنی زاێونی بوو.