کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی عەڕەبستان لە یەمەن
هێزەکانی سوپا و جەماوەریی یەمەن لە وڵام بە پەلامار و کەتنەکانی عەڕەبستان لە چەند هەڵمەتی جیا جیا دا دەیان بەکرێگیراوی سەعودیان کوشت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەناری لوبنان، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن رۆژی سێ شەممە لە رۆژهەڵاتی سەنعای پێتەختی یەمەن زیاتر لە پەنجا کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکانی عەڕەبستانیان کوشت و دەیان کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها بەرەو پێگەکانی دەسدرێژکەرانی سەعودی لە ماریب و نەجران دوو موشەکی بالستیکیان هاویشت.
هەر لەم پەیوەندییە دا ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعودیا لە ئاکامی پەلاماری موشەکی و تۆپخانەیی هێزەکانی یەمەن بەرەو سارای "میدی" لە پارێزگای حەججە لە رۆژئاوای یەمەن کوژران و بریندار بوون.
هاوکات پەلاماردانی لەشکریانی عەڕەبستانیش درێژەی هەبوو و سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان ناوچەی مونخەفیزولشورفە و چەند پێگەی نەجران لە باشوری یەمەن کۆنتڕۆڵ کەن ، لە شەڕەکانی ئەو دەڤەرەش هەندێک لە هێزەکانی عەڕەبستان کوژران و بریندار بوون.
رۆژی سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و عەڕەبستان ناوچە جیاجیاکانی یەمەن لەوان سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کرد کە لە ئاکام دا ژمارێک کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.
سایتی سەحەر تی ڤی