• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 797
  • شەممه 13/6/1395
  • رۆژژمێر :

پەیمانی هاوسەری بەستنی حەزرەتی عەلی (ع) لەگەڵ حەزرەتی زەهرا (س)

دوای سەرکەوتنی موسڵمانەکان له شەڕی بەدر کەبو وەمایەی سەربە رزی و مەزنایەتی موسڵمانەکان روداوێکی بەنرخ ترلەماڵی پێغەمبەری خوا روویدا، ئەویش به هاوسەربوونی عەلی (ع) لەگەڵ فاتیمەی کچی بوو.فاتیمه (س) لەبەر پلەوپایەیەک که هەیبوو، رێزو حورمەتی تایبەتی هەبوو چونکه کچی پێغەمبەری خوایه ، وه هەم بۆ خۆی خاوەنی فەزیلەت و کەسایەتێکی بێ وێنە بوو، خوازبێنێکی فرەی بۆهات، چەند کەسیان له یارانی ناوداری پێغەمبەر بوون.

هەندێکیان سەروەتمەند بوون خوازبێنیان له پێغەمبەر (ص) کرد ، بەڵام پێغەمبەر (ص) رازی نەبوو، وه فەرمووی :"چاوەرێی فەرمانی خوام لەم بارەوه".ئەوان پێشنیهادیان به عەلی (که له هەموو هەژار تر بوو) کرد تا بچێته خواربێنی فاتیێمه بۆ خۆی ، کاتێ عەلی بۆ ئەو مەبەسته چووه حوزوری پێغەمبەر ، پێغەمبەر (ص) دوای ئەوه لەگەڵ فاتیمه قسەی کرد و بیر و رای وەرگرت رازی بوو که به مارەیی عەلی دەری بهێنێ ، به کچەکەی فەرمووی:

"تۆ ئەکەمه هاوسەری کەسێک که له هەموو کەس ئاکاری باشتره ، وه له موسڵمان بوون لەهەمووان پێش هەنگاوتره". وه به عەلی (ع) فەرمووی :" پیاوانێ له قورەیش له من رەنجابون که بۆچی کچەکەم نەداەوه پێیان ، له وڵامییاندا وتم: ئەم کاره به دەستی خوایه، کەسێک جگه له عەلی لیاقەتی هاوسەری لەگەڵ فاتیمەی نەبوو."

پاشان ئەم هاوسەربوون به پێ‌ی ئاهنگێکی ساده و خۆش لەگەڵ مارەیێکی کەم ، وه هەر وەها به ڕەهێڵی کەم ئەنجام درا، ئەم هاوسەر بوونه ، به یەکێک له دیارده ترین بەهاکانی به نرخی بژوونی له پەیوەندی ژن و مێردایەتی له ئیسلامدا دەنرێ.