• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 66
  • شەممه 13/6/1395
  • رۆژژمێر :

درێژەی دەسدرێژکەری سەعودی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی سەنعا

 

لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای عەڕەبستان بۆ ناوچە نیشتەجێیەکانی سەنعای پێتەختی یەمەن، ژمارێک خەڵکی سڤیل کوژران.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما،بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن ڕایگەیاند ئێوارەی هەینی لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکەری سەعودی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی سەنعا، 9 کەسی سڤیلی ئەو وڵاتە لەوان ژمارێک ژن و منداڵ کوژران و بریندار بوون.

کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەمیش ڕاپۆرتی دا شاری شەدا لە پارێزگای سەعدە لە باکوری یەمەن ئێوارەی هەینی شەش جاران لە لایەن فڕۆکەکانی  سەعودیەوە پەلاماری ئاسمانیی کرایە سەر.

هەر لەم پەیوەندییە دا دەسدرێژکەرانی سەعودی ناوچەی سنوریی نێوان یەمەن و عەڕەبستانیان چوار جار بۆمباران کرد.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن بە نێوبژیوانی خۆجێیی لە پارێزگای ماریب لە ناوەڕاستی یەمەن 24 دیل لە نێوان سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی مەن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان ئاڵوگۆڕیان پێکرا.

 

سایتی سەحەر - بەشی کوردی