ئامانجی سه‌ره‌کی ئۆپراسیۆنی تورکیا له سووریا هێرشکردنه سه‌ر PYD بوو
شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت که ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا له هێرشکردنه سه‌ر باکووری سووریا کردنه‌ئامانجی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به بۆنه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌که‌که بوو.
به‌پێی هه‌واڵی سایتی تێبیان بەشی کوردی له کوردپرێس، فه‌یسه‌ڵ داگلی، شرۆڤه‌کاری پرسه سیاسییه‌کانی دانیشتووی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌باره‌ی نییه‌تی تورکیا له هێرشکردنی مانگی ڕابردوو بۆ سه‌ر باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵ کردنی جرابلۆس به VOAی وت: له ڕاستیدا تورکیا له‌بری هێرشکردنه سه‌ر داعش له سووریا پشتیوانی خۆی له‌و گرووپه له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کورده‌کان زیاتر کردۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: داعش له تورکیا وه‌کوو ناوه‌ندێکی لۆجستیک، کۆبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی خۆی، وه‌رگرتنی یارمه‌تی پزیشکی و گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ سووریا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. داعش له سنووری سووریا هێرشی کرده سه‌ر کورده‌کان به‌ڵام تورکیا هه‌مبه‌ر به‌و هێرشانه که‌مته‌رخه‌م بووه.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی تورکیا جه‌ختی کرد که ده‌بێ ئه‌نقه‌ره واز له سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌باره‌ی پشتیوانی له داعش له به‌رانبه‌ر کورده‌کان بهێنێت.