• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 61
  • شەممه 20/6/1395
  • رۆژژمێر :

ڕی وڕەسمی حەج بە بێ ئامادە بوونی حاجییەکانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی

 

ڕێ و ڕەسمی حەجی ئەمساڵ (ساڵی ١٤٣٧ مانگی) بە بێ ئامادە بوونی حاجییەکانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەستپێکراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕێ و ڕەسمی حەجی ئەمساڵ ڕۆژی شەممە هەشتەمی زیحەجە ڕێککەوت لەگەڵ یۆم ئەلترویە بە چوونە دەری زیارەتکارانی ماڵی خودا لە شاری مەکە بەرەو سارای عەرەفات لە حالێک دا دەست پێکراوە کە حاجیەکانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە وان ئێران ، یەمەن و سوریا لەو دا بەشداریان نییە .  میدیاکانی عەرەبستان ڕایانگەیاند ، یەک مڵوێن و ٥٠٠ هەزار زیارەتکار شاری مەکە یان  جێ هێشتووە و چوونەتە سارای عەرەفات .

 

ئەوە لە حالێکدایە سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە کەمبوونەوەی ژمارەی حاجیەکان لە چاو ساڵی ڕابردوو باس دەکەن . بە گوێرەی  ڕاپۆرتەکان ، زیارەتکارانی ماڵی خودا ئەمڕۆ بە مۆحرم بوون ، چوونەتە سارای عەرەفات و تا شەو لە وێدا دەمێننەوە و لەکاتی ئاوا بوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە عەرەفات بەرەو مەشعەر ئەلحەرام جی دەهێلن و شەو تا کازیوەی بەیانی لەم سارایە دەمێننەوە وپاشان دەڕۆن بۆ مینا و سێ رۆژ لەم سەرزەوینە وقوف دەکەن . لە حالێک حەجی تەمەتۆعی ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی لەئەمرۆ و بەبێ ئامادە بوونی زیارەتکارانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە وان ئێران دەستپێکراوە کە جیهانی ئیسلام بیرەوەرییەکانی قوربانیانی حەجی تەمەتۆعی  ساڵی ڕابردووی لە بیر نەبردۆتەوە .

سەعوودییەکان ئەمساڵ بە هۆو هەگەری پڕ وپووچ، پێشیان گرتووە بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە وان ئێران لە ڕێ وڕەسمی حەجی ئیبراهیمی دا . هەزاران زیارەتکار لە وان ٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو لە کاتیکدا خەریکی ئەنجامدانی ڕێ وڕەسمی حەج بوون لە سەرزەمینی مینا بە هۆی نەشیاوەتی بەرپرسانی ئالی سەعوود گیانی خۆیان لە دەست داوە .


    سایتی سەحەر تی ڤی