• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 120
  • شەممه 20/6/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێزگرتنی یەکێتی جیهانی مامۆستایانی دینیی موقاوەمە لە پەیامی حەجی ڕێبەری باڵای شۆڕش



سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی دینیی موقاوەمە، ڕێزی گرت لە پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ حاجییانی بەیتوڵاهولحەرام.


شێخ ماهیر حەمود سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی دینیی موقاوەمە ڕۆژی هەینی وێڕای ڕێزگرتن لە پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە حاجیانی ماڵی خودا، پەیامی بەڕێزیانی بە چەشنێک ڕەخنەگرتنی واقیع خوازانە لە شێوازی حکومەتی سەعوودیا زانی.

 

شێخ ماهیر حەمود وتی: پەیام و وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لێدوانگەلێکی ئیسلامی و وەک پەندو ئامۆژگاری و لەجێگەوشوێنی مرۆڤێکی خەمخۆر لەبەر ئەوەی وا ڕووی دا، هاتەئاراوە کە ڕەنگە دووپاتیش بێتەوە.

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی دینی موقاوەمە هەروەها داوای کرد لەگشت کەسانێک کە هۆگری ئیسلام وموسڵمانانن، بۆ کپ کردنی ئاوری فیتنەو ئاژاوەگێڕیی هەوڵ بدەن و تیشک بخەنەسەر ئەوشتانەی دڵەکان لێک نزیک دەکاتەوەو موسڵمانان یەکڕیز ویەکدەنگ دەکات.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سێ شەممەی ڕابردوو لە پەیامی ساڵانەی خۆی بۆ حاجیانی ماڵی خودا، ڕەخنەی گرت لە بەڕێوەبەرایەتی نالەباری بەرپرسانی عەرەبستانی لەبەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەج و داوای لە حکومەت و وڵاتانی ئیسلامی کرد، بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مەککەو مەدینە ، ڕێگاچارەی سیاسی بدۆزنەوە.

هەزاران زیارەتکار لەوان ٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی، جێژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو لەحاڵی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لە سەرزەوینی مینا لەبەر بێ ڕاوتەگبیریی بەرپرسانی ئالی سەعوود گیانیان لەدەست دا....

 

 

ھەواڵدەری ئال بەێت (ع)