• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 189
  • یەكشەممه 21/6/1395
  • رۆژژمێر :

عەرەفە ڕۆژی ژوانی کردگار

زیارەتکارانی ماڵی خودا لە نۆهەمین ڕۆژی مانگی زیحەججە، گەیشتوونەتە قۆناغێکی دیکەی جێ بەجێ کردنی ڕێ و ڕەسمی حەج.
ڕۆژی نۆهەمی زیحەججە ڕۆژی عەرەفەیە. ڕۆژێک کە زیارەتکارن بەرەو سەرزەوینی عەرەفات دەچن هەتا لە شوێنێکی دیکە لە شوێنێک کە باشترین پیاوانی خودا، وەستاون، ئەسرین بڕێژن و لە دەرگانەی خوا بەندەیی خۆیان نیشان بدەن. دەشتی عەرەفات لە دوورایی بیست کیلۆمەتریی شاری مەککە هەڵکەوتووە. لە ڕۆژی عەرەفە دا ئاپۆرەیەکی زۆری جەماوەری سپی پۆش، ڕوو دەکەنە سەحرای عەرەفات.

میوانانی خوا لە نیوەڕۆوە تا ئێوارەی ڕۆژی نۆی زیحەججە لەم شوێنە دا بەدڵێکی تژی لە خشووع و خاکەڕایی لەبەر خودا دەپاڕێنەوە. دەشتی عەرەفات لە داوێنی کێوی جەبەلوڕەحمە هەڵکەوتووە واتە کێوی ڕەحمەت . کێوێک کە تۆبەی حەزرەتی ئادەم لە داوێنی ئەو کێوە قەبووڵ کرا. ئێستا کە هەرکەس لە دەشتی عەرەفات لە بناری جەبەلوڕەحمە هیوای ئەوەی لە دڵ دایە کە خوا لە گوناحەکانی ببوورێ.

مانەوە لە عەرەفات لە ڕێ و ڕەسمە گرینگەکانی حەججە. لەبارەی هۆی ناودێر کردنی ئەم سەحرایە بە عەرەفات، وتراوە کە جبراییل کاتێک کە ڕێ و ڕەسمی حەججی فێری ئیبراهیم کرد کاتێک گەیشتە ئە م شوێنە بەو حەزرەتەی وت ئایا ئەوەی فێرم کردی ناسیت؟ ئیبراهیمیش وڵامی دایەوە: بەڵێ. لەبەر ئەوە ئەم سەحرایە ناوی لێ نرا عەرەفات . جەبەلوڕەحمە واتە کێوی ڕەحمەتیش لە چەند بارەوە سەرنجی پێ دراوە .

 پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر گاشەبەردێک لەم کێوە ڕاوەستا و خوتبەی ناوداری خۆی خوێندەوە . ئیمام حسێن (ع) یش دوعای عەرەفەی لە داوێنی ئەم کێوە دا خوێندەوە . عەرەفات زێدی فرمێسک و دووعایە . مەڵبەندێک کە جێگای ناهومێدی نییە . عەرەفە ڕۆژی پێوەندی خەڵق لەگەڵ خاڵقە. لە عەرەفات وەک بڵێی دەلاقەیەک لە ڕووی جیهانی دیکە کراوەتە وە و مرۆڤ بارینی ڕەحمەتی خوا بە تەواوی وجوودیەوە هەست پێ دەکات.

لەعەرەفات ئینسان بۆی دەردەکەوێ کە تەنیاخوایە کە ئاگاداری هەموو پێداویستییەکانی ئەوە و بۆ دابین کردنیشی بە توانایە . لەبەر ئەوە بە دڵێکی پاکەوە خۆی بە خوا دەسپێرێ و تەنیا داوای یارمەتی لەو دەکات . بۆ ڕۆژی عەرەفە چەندین دوعا لە ئاڵ و بەیتی پێغەمبەر هاتووە بۆ وێنە حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) لە دوعایەکی دا دەفەرموێ: سپاس شیاوی خودایەکە هیچ شتێک قەزای ئەو دوور ناکاتەوە و لە بەخشینی ئەو پێشگری ناکات.

 

خودایە تاسەم بۆ تۆیە و شایەتی ئەدەم کە تۆ کردگاری منی .ئەی سەرچاوەی خرۆشان و کانگەی بێ بڕانەوەی سۆز و خۆشەویستی . خودایە لە ڕۆژێک دا کە خۆت گەورەییت پێ بەخشیوە سوێندت ئەدەم بە ئاستانەی کبریایی خۆت و گەورەیی عارفانت کە بمخە ڕیزی سوودمەندان لە بەخشینی خۆت . خودایە من چۆن ناهومێد بم لەکاتێکدا کە تۆ هیوای منی و چۆن سست بم لەکاتێکدا کە تۆ پاڵپشتی منی.