پارێزگای هه‌مه‌دان له سه‌رده‌می ماده‌کان
له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووهه‌می پێش زایین ئاسیای ناوه‌ڕاست ڕووداوی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت که ده‌بێته هۆی ڕاگواستنی خێڵه جۆراوجۆره‌کانی ئێرانی.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوو خێڵی ماد و پارس که پێکه‌وه جیاوازێکی زۆر که‌میان له زاراوه‌دا هه‌یه، کۆچ ده‌که‌نه ناوچه باشوورییه‌کان. ماده‌کان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی گۆلی ورمێ نێوان هه‌مه‌دان و ته‌ورێز نیشته‌جێ ده‌بن و دواتر تا ئه‌سفه‌هانیش داگیر ده‌که‌ن.
له‌سه‌رده‌می ماده‌کاندا گرنگترین ڕێگای کاروانه‌کان ئیکباتانا بووه و ئه‌م شاره وه‌ک پایته‌خت و شاڕێگای مادی کۆن هاتۆته ئه‌ژمار. ده‌ڵێن هیگمه‌تانه واتای شوێنی کۆبوونه‌وه و یان بازاڕ و یان شتێک له‌م شێوه‌یه ده‌دات، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رێکی دیکه‌ش هه‌یه که دانیشتنه گشتییه‌کانی خێڵ و عه‌شیره‌ته جۆراوجۆره‌کان له‌م شوێنه‌دا به‌ڕێوه چووه. له یه‌کێک له‌م دانیشتنانه‌دا دیاکۆ وه‌ک ڕێبه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دیاکۆ هیگمه‌تانه‌ی وه‌ک پایته‌خت هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌م شاره زۆر گونجاو بووه بۆ پایته‌خت، چونکه ڕێگای بابل و ئاشووری له‌سه‌ر بووه. به‌پێی نووسراوه‌کانی هیرۆدۆت مێژوونووسی یۆنانی به فرمانی دیاکۆ پاتشای ماد، له ئیکباتانا دژ و بینای به‌هێز و مه‌زن بریتی له حه‌وت دژی به‌ناوبانگ به ناوه‌کانی کۆشکی حه‌ت حه‌سار و کاخه‌کانی پاشایه‌تی به‌رپا بوونه. زۆربه‌ی لێکۆڵه‌رانی زانستی مێژوو و که‌ونینه‌ناسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ته‌پۆڵکه و بیناکانی ئه‌مڕۆی هیگمه‌تانه، له‌دڵی شاری هه‌مه‌داندا، پاشماوه‌ی هه‌ر ئه‌م دام و ده‌زگا بن.
سەرچاوه: سایتی جام کوردی