۲۰۰ مووشه‌کی ناڤۆکی ئیسرائیل ڕوو له ئێران دانراوه
ورده‌کاریی ئیمه‌یله‌کانی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاشكرای ده‌کات که ڕژیمی زایۆنی ۲۰۰ مووشه‌کی ناڤۆکی هه‌یه و هه‌مووشی ڕوو له ئێران گرتووه.
به ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت، ورده‌کاریی ئیمه‌یله‌کانی کالین پاول، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاشکرای ده‌کات که ڕژیمی زایۆنی ۲۰۰ مووشه‌کی ناڤۆکی هه‌یه و هه‌موویانی ڕوو له ئێران گرتووه.
ئه‌گه‌رچی تاکوو ئێسته ئیسڕائیل هه‌رگیز به ئاشكرا باسی ڕێژه‌ی مووشه‌که ناڤۆکییه‌کانی خۆیی نه‌کردووه، به‌ڵام چاودێڕه سیاسییه‌کان ده‌ڵێن که ئه‌م ڕژیمه زیاتر له ۴۰۰ مووشه‌کی ناڤۆکی هه‌یه.
پاول له ئیمه‌یله‌که‌ی خۆی ڕوو له جفری لیدز سه‌باره‌ت به بنیامین نتانیاهۆ ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له ده‌رنجامی ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌که‌ی ئێران و وڵاتانی کۆ په‌نج یه‌ک ڕازی نییه.
کالین پاول له درێژه‌دا ده‌نووسێت: ده‌ر هه‌ر حاڵ، به‌رپرسانی ئێرانی زۆر باش ئاگادارن، گه‌ر ته‌نانه‌ت مووشه‌کی ناڤۆکیش دروست بکه‌ن ناتوانن به‌کاری بهێنن چون ئیسڕائیل ۲۰۰ مووشه‌کی ناڤۆکی هه‌یه و هه‌مووشیان ڕوو له ئێران گیراون. ئێمه‌ش (ئه‌مریکا) به هه‌زاران مووشه‌کی ناڤۆکیمان هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی ده‌کات که گه‌ر ئێران بیه‌وێت چه‌کی ناڤۆکی چێ بکات، گه‌ماڕۆکان ناتوانن به‌ری پێبگرن.
هه‌روه‌ها له ئیمه‌یله ئاشكرا بووه‌کانی پاولدا باسی دوناڵد ترامپ کراوه و ئاماژه کراوه که ترامپ شه‌رمه‌زارییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ئه‌مریکا و له ئاستی جیهانیدا که‌سێکی نه‌خوازراوه. پاول سه‌باره‌ت به کلینتۆنیش ده‌نووسێت: ئه‌و که‌سێکی چاوچنۆکه تاکوو ئه‌وه‌ی سیاسییه‌کی گۆڕان خواز بێت.
شایانی باسه کالین پاول جه‌ختی کردووه که ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی شتێکی باشه.