• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 108
  • چوار شەممه 31/6/1395
  • رۆژژمێر :

فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە شیکردنەوەی ڕووداوی غەدیر



حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە بۆنەی جەژنی غەدیری خوم، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم جەژنە مەزنە لە موسوڵمانان ، دەستیان دایە شیکردنەوەی گرینگایەتی رووداوی مێژوویی غەدیر لە تەوەرە جۆربەجۆرەکانی دا .

بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە هەندێ ڕوانگە لە جەژنی غەدیری خوم  وەک  جەژنی مەزنی ئیلاهی، یادیان کرد و فەرموویان : هۆی ئەم ڕوانگەگەلە  ڕووداوێکی زۆر گرینگە  کە لە ڕووداوی غەدیر دا بەدی هات و ئەوە ش شیکردنەوەی یاساوڕێسای حکومەت لە ئیسلامە  .

ئەم یاسا و ڕێسایە ، هەمان ئیمامەت و ویلایەت لە کۆمەڵگەی  ئیسلامییە کە لەسەر فەرمانی خودا و بە هۆی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.خ) ڕاگەیەنرا  .
بەڕێزیان پاراستنی یەکێتی لە دونیای ئیسلامی  بە تەوەریەکی گرینگ لە بەرزبوونەوەی دونیای ئیسلام وەسف کرد وپێداگریان کرد : هاندانی هەستی فیرقەکانی دیکەی ئیسلامی بەناو شیعە، لە ڕاستی دا شیعەی بەریتانی بووە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتنی تاقمەکانی دوژمنکار و بەکرێگیراوی سەربە ئەمریکا و یسستمی سیخوڕی بەریتا وەک داعش و نوسرەیە کە تاوانکاری و کوشت وبڕی زۆریان لە ناوچە وەڕێ خستووە .

چاوخشاندن بە ڕابردوودا  نیشان دەدات  دەسەڵاتدارانی پاوانخواز لە سەردەمی مێژوودا  زەبری زۆریان لە ئیسلام داوە .
مێژوو لەم  بوارەدا سەنەدوبەڵگەیەکی بڕواپێکراو و ئاشکرایە.
بەرەوڕووبوونەوەی ئیسلام بەشێوەی جۆربەجۆر پێ و شوێن دەگیردرێ و یەکێک لەم شێوازانە دزەکردنە نێو ڕوانگەی ئایینی موسوڵمانان و نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان ئەوانە .
ئەم گرفتانە لە مێژەوە بواری بۆ دزەی بیانییەکان  خۆش کردووە و بواری هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی لە ناو بردووە.
ئەمڕۆژیش  مێژوو دووپات دەبێتەوە .
دەسەڵاتدارانی پاوانخواز  و لەسەروویانەوە ئەمریکا بە هەمان  ڕوانگەی  پاوانخوازی بە نیازی  لاواز کردنی وڵاتانی ئیسلامین  و لە تیرۆریزم و توندڕەوی لە چەشنی داعش، وەک  ئامرازێک  بۆ نانەوەی ناکۆکی و لەناوبردنی موسوڵمانان کەڵک وەردەگرن  .
ئێرانی ئیسلامی  ئەمڕو  وەک ئامانجی سەرەکی دوژمنان لە هەموو گۆڕەپانەکانەوە لەوان شەڕی نەرم هەتا گوشاری ئابووری و بایکوت و هەڕەشەی سەربازی کەوتوەتەبەر پەلامار .

 ئامانجی ئەم دوژمنایەتیەش ئەمەیە کە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاوەستان بەرامبەر نیزامی پاوانخواز و بەرەوپێش چوون لە ڕێگەی حاکمیەتی ئیلاهی بەلاڕێ دابەرن .

ئامانجێک کە دوژمنانی ئێران و هەروەها دوژمنانی ئیسلام،  پێ و شوێنی دەگرن زەبر دان  لە داڕشتی نیزامێکە کە بە پێی دادگەری و ویلایەتە.

ئەم پیلانە لەبەرئەمەی ئێرانی ئیسلامی پشتی بە بایخەکانی ئیلاهی ، ورەی بەهێز و لاوانی  وەک سەرمایەکانی سەرەکیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەستووە، بەرەوپێش نەچووە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  هەروەها فەرموویان  یەکێک لە ئامانجەکانی دوژمنان  کە لە بارودۆخی هەنووکە دا زۆر گرینگە  ناکۆکی نانەوە لە ئابووریی ئێران بە ئامانجی چێکردنی ناڕەزایەتی خەڵک  لە نیزامی ئیسلامییە .

سەرنج دان بەم  خاڵە گرینگە لە تەنیشت تواناییەکانی بەرز و بێ وێنەی ئایینی ئیسلام، نیشاندەری ئەوەیە کە  گەرچی دوژمن لە زۆرێک لە پیلانگێڕییەکانی شکستی هێناوە  بەڵام نابێ  خافڵ بین  لە هەبوونی ئامادەیی پێویست بۆ پاسەوانی کردن لە نیزام و بایخگەلێک کە سەرچەشنیان  ویلایەتی بەرحەقی ئەمیری مومنین (ع)ە.

 سەرنجدان بە ئامانجگەلێکی وەک  هاتنەدی ئابووریی خۆڕاگرانە  ئێستا  هەروەک ئامادەبوونی هێزەکان بۆ بەرگری کردن لە هەڕەشەکان و وڵامدانەوەی دەستدرێژکاران گرینگایەتی هەیە .

لەم ڕووەوە ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە بەشێکی دیکە ی فەرمایشەکایان دا  ئاماژەیان کردە  پێداگری پەیتاپەیتایان لەسەر هاتنەدی ئابووری خۆڕاگرانە و فەرموویان لە وەها  ڕەوشێک دا، ئەرکی دەوڵەت، مەجلیس و بەرپرسانی بەشەکانی جۆربەجۆر و هەروەها چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک، بەرنامەداڕشتن و هەوڵدان لە خاڵی بەرامبەر بە دوژمنە.....


سەچاوه: هەواڵدەری ئەبنا