ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا دژی پەکەکە لە پارێزگای وان
بنکەو بارگای پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتە بەر پەلاماری پۆلیس .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفەزیۆنی تی ئار تی تورکیا ، لە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی پێنجشەممەی پۆلیسی تورکیا لە شارستانی "ئیپەک یولو"ی پارێزگای وان ٢ ئەندامی "پەکەکە" کوژران .
کاربەدەستانی پۆلیسی وان ڕایانگەیاند ، ئەم دوو کەسە خۆیان بۆ ئەنجام دانی پەلاماری دژی هێزەکانی ئاسایشتی ئەم پارێزگایە ئامادە دەکرد . شایانی باسە ، پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە تورکیا کەلە دیسەمبەری ٢٠١٢ ەوە دەسپێکرابوو ، دوا بە دوای تەقینەوەی مانگی ژوئیەی شاری سوروچیی ئەو وڵاتە پەکی کەوت . لەوە بەدواە سوپای تورکیا و "پە کە کە" پەلامار کردن بۆ سەر بنکەو مەتەرێزی یەکتریان دەستپێکردەوە . دەوڵەتی ئانکار ڕایگەیاندووە کە ئیتر ڕێگا چارەی سیاسی بۆ قەیرانی کورد لەئارا دا نییە و"پەکەکە" بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە ئەو بەختەی خۆی لە دەست داوە .
سایتی کانالی ئاسمانی سەحەر تی ڤی