کۆتایی چوونەدەری ترۆریستان لە شاری حومسی سوریا
بەپێی رێککەوتنی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ، دوایین تاقمی چەکداران ئەمڕۆ شەممە لە شاری حومس دەچنە دەرەوە .
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سوریا ئەلیەوم ، ئەحمەد مونیر راوێژکاری کاروباری ئاشتەوایی حکومەتی سوریا بە ئاماژە بە چوونەدەری 120 کەسی چەکدار لە ناوچەی ئەلوەعر بۆ دارولکەبیرە لە ریفی پارێزگەی حومس گوتی : سبەینێ بە چوونەدەری سێهەمین و دوایین قۆناغی کەسانی چەکدار لە شاری حومس ، ئەو شارە بە تەواوەتی لە کەسانی چەکدار پاک دەکرێتەوە .
راوێژکاری کاروباری ئاشتەوایی حکومەتی سوریا بە ئاماژە بە دەوری نەرێنی رێکخراوی نەتەوەکان لە رێککەوتنی حکومەتی سوریا لە گەڵ ئۆپۆزسیۆن وتیشی : چوونەدەری کەسانی چەکدار لە ژێر چاوەدێریی لایەنە سوریەکانی و مانگی سووری سوریا ئەنجام بووە .
مونیر جەختی کردەوە ریککەوتنێکیش هەیە کە بە گوێرەیەوە 750 کەسی چەکدار لە ناوچەی ئەلوەعری حومس لە بەرامەبەر رادەست کردنی چەکەکانیان دەچنە دەر و لە گەڵ حکومەتی سوریا رێک دەکەون .
لە یەکەم قۆناغی رێککەوتنی ئاگربەس لە ناوچەی ئەلوەعری حومس لە دیسامبری ساڵی رابردوودا 720 ترۆریست لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەم ناوچەیان بەجێ هێشت بەڵام بە کۆسپ و تەگەرەنانەوەی ترۆریستان ئەم رێککەوتنە بە نیوەچڵی مایەوە .
مانگی رابردووش بە گوێرەی رێککەوتنی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە هەزار کەس لە ئۆپۆزسِۆنی چەکدار ناوچەی داریایان چۆڵ کرد و گوازرانەوە بۆ شوێنێک لە ریفی حەما .