• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 112
  • یەكشەممه 4/7/1395
  • رۆژژمێر :

بەڵگەکانی پەیوەندی نهێنی سەعوودیا و ئسرائیل


ڕۆژنامەی زایۆنیستی جرۆزاڵیم پۆست بە بڵاو کردنەوەی نامەی شارۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیتسی بۆ شا عەبدووڵا، شای کۆچکردووی سەعوودیا، نهێنی پەیوەندییە دێرینەکانی ئەم دوو ڕژێمەی ئاشکرا کردووە.



 ڕۆژنامەی الاخباری لۆبنان بە گێڕانەوە لە جرۆزاڵیم پۆست ڕایگەیاندووە: ئەم نامەیە لە نۆڤمبێری ساڵی 2005 نووسراو و شارۆن تێیدا هیوای ئەوەی خواستووە کە سەعوودیا بە سەرکردایەتی مەلیک عەبدووڵا بتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەستڕۆیشتوویی خۆی، وڵاتانی میانەڕۆی ناوچەکە بەرەو خوڵقاندنی دەرفەتەکانی سازشت، سەقامگیری و پێشکەوتن لە ئاشتی عەرەب – ئیسرائیل هان بدات.

وڵاتانی میانەڕۆی عەرەبی، ئەو وڵاتانەن کە لە بەرامبەر بەرەی خۆڕاگری و دژایەتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی بەربەست دەخوڵقێنن و لە سەرووشیانەوە عەرەبستانە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەو نامەیە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەستی دۆستایەتی بەرەو سەعوودیا درێژ دەکاتەوە، هێناویەتی: هیوادارین دەرفەتی هاوکاری و پێکەوە کارکردنمان لە پێناو ئامانجە هاوبەشەکانی وەک سازشت هەبێت.

ئەم ڕۆژنامەیە زایۆنیستییە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نامەکەی شارۆن بۆ پاشای سەعوودیا سێ مانگ پاش پاشەکشەی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە نووسراوە، دەنووسێت: بەڵام شارۆن تەنیا سێ حەوتە لە پاش ناردنی ئەم نامیە بۆ مەلیک عەبدووڵا تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

جرۆزاڵیم پۆست دەنووسێت: ئەم نامەیە لە لایەن کەسێک بە ناوی موشیە پرتز بۆ مەلیک عەبدووڵا لە ڕیاز نێردراوە. ئەو کەسێکی جولەکەی لە دایکبووی عێراق بووە و لە دەرەوەی ئیسرائیل ژیانی بە سەر بردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە بە ئاماژە بە بەرژەوەندییە تایبەتەکانی ئیسرائیل و سەعوودیا لە ئێستادا دەنووسێت: نامەکەی شارۆن بۆ مەلیک عەبدووڵا سێ ساڵ لە پاش ڕاگەیاندنی پلانی ئاشتی عەرەبی – ئیسرائیلی بووە کە لە ساڵی 2002 لە لایەن سەعوودیا لە دانیشتنی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی لە بەیرووت گەڵاڵە کرا و ئەو دەنگۆیەش بە درۆ دەخاتەوە کە شارۆن دژ بەم گەڵاڵەیە بووە.

ئیسحاق لیفانۆن، باڵوێزی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە میسر دەڵێت: نامەکەی شارۆن بۆ پاشای سەعوودیا بەڵگەیەکی گرنگی مێژووییە و باشترین هۆکارە کە پیشان دەدات ئیسرائیل بە نهێنی هەوڵی سازشتی داوە.

جرۆزاڵیم پۆست لە سەر زاری لیفانۆن دەنووسێت: ئەم نامەیە جەخت لە هەبوونی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و سەعوودیا دەکاتەوە.