• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 264
  • پێنج شەممه 8/7/1395
  • رۆژژمێر :

کەتیبەکانی گەنج نامەی پارێزگای هەمەدان

لە پێنج کیلۆمیتری شاری هەمەدان و له پاڵدامێنی کێوستانی ئەلوەند و ده‌ره‌ی جوانی عەباس ئاوا هەڵکەوتووه که کەتیبەکان و تاڤگەی گەنج نامه له کناری ئەو هەستی هەیە.



لە ئەم دەرە چەن کەتیبه لە سەردەمی ھەخامەنشییەکان و کاتی پاشایەتی داریووشی ئەوەڵ بەجێ ماوە که گوتە دەبێت پاش لە تەواو بوونی کەتیبەی بێستوونی کرماشان که به فەرمانی داریووش لەسەر ڕێگای هێگمەتانە که پایتەختی تاوسانی ھەخامەنشییەکان بووه  و لە قۆناخی شەقامی شاهی دا  دروستیان کردووه.
ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشیەکان لە ئیمپراتوریەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە. ناوەندی دەسەڵات‌داری ئەوان لەو شوێنی ئێستای وڵاتی ئێران‌دا بووە.
 دواتر ئیمپڕاتوریەکە گەورەتر بەوەوە ورۆژئاوای ئاسیای گرتەوە. لە سەرەتادا پاشاییەکە لاواز بوو ، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشیەکان، کورش ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتوویگو پاشای ماد بوو شکەستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا.
هەر یەک لەئەم کەتیبەگەلە بە سێ زمانی فارسی کۆن ، عێلامی ، بابێڵی و بە خەتی مادی یا ھەخامەنشی دا نووسەراوە.
یەکی لە ئەم کەتیبەگەلە سەبارەت بە داریووش و یەکی دیکەیان سەبارەت به خەشایار شایە . وەرگێرانی کەتیبەی پەیوەندار بە داریووش ئاوایە:
خوایەکی گەورەیە ئەهۆرمەزدا ، که ئەم وڵاته خۆڵقاندووه ، که خەڵک خۆڵقاندووه ، که شادی بۆ خەڵکی خڵقاندووه ، کە داریووش کردووه به پاشا ،....
من داریووشم شای گەورە ، شای پاشاکان جیهان، شای وڵاتەگەڵی بە خەڵکی جۆرواجۆر ، شای وڵاتی دوورو دڕێژ ، کوڕی ویشتاسێب ھەخامەنشی.
لە کەتیبەکانی دیکه که سەبارەت بە خەشایار شایه و لە بەشی خوارتر له کەتیبەکەی داریووش هەڵکەوتووه .بەشی سەرەکی منھۆی ئەم کەتیبه منھۆ کەتیبەکەی داریووشه بەڵام لە رستەگەڵی دوایی پاش لە شای شاکان نووسی یانه :

«شای وڵاتەگەڵی به بوونی میللەتەگەڵی زۆر ، شای ئەم وڵاتی گەورە ، دوور دەستی هیرا ، کوڕی داریووشی ھەخامەنشی.»