جێگری په‌یوه‌ندییه‌کانی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران:
سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانی مه‌زهه‌به ئایینه‌کان هێڵی سووره
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کانی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: سووکایه‌تی کردن به بابه‌ته پیرۆزه‌کانی هه‌موو مه‌زهه‌به‌کانی ئیسلام هێڵی سووره و ئه‌مه فه‌رمانێکی شه‌رعی و حکومه‌تی ڕێبه‌ری ئێرانه.
ئه‌حمه‌د مه‌روی نیوه‌ڕۆی دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی پێش نوێژه‌کانی هه‌ینی و ماۆستایانی پارێزگای کوردستان له سنه وتی: بێ ئاگایی یه‌کێکه له خه‌ساره گه‌وره‌کانی جیهانی ئیسلام و به داخه‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تێنه‌گه‌یشتن له یه‌کتری. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ژێر سێبه‌ری ئیسلام گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی به جیهان ناساند و هه‌ر کات موسوڵمانه‌کان له قورئان دوور که‌وتنه‌وه، دوژمنه‌کانیان به‌سه‌ریاندا زاڵ بوون.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای جیهانی ئیسلام به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه و تاقمێک به ناوی دین و شه‌هاده‌ت له ڕێگه‌ی خودا، موسوڵمانان ده‌کوژن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا دووبه‌ره‌کی زیاتر له ناو موسوڵمانه‌کاندا دروست ده‌کات.
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کانی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی کرد: ڕێبه‌ری باڵای ئێران به تووندی ڕه‌خنه‌ی له‌و تاقمه شیعه‌یه گرتووه که به ڕق و به‌ئه‌نقه‌ست کتێبیان له سه‌ر هاوژینه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له بریتانیا نووسیوه، ئه‌مانه که‌سانێکن که خۆیان به داگیرکه‌ره‌کان فرۆشتووه. سووکایه‌تی کردن به مه‌زهه‌به‌کانی ئیسلام کارێکی نه‌خوازراوه و هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستان وتی: به پێی ئه‌و زانیارییه وردانه‌ی ده‌ست ئێمه که‌وتووه، دابین کردنی ئاسایش له مه‌که و مه‌دینه ڕاده‌ستی کۆمپانیایه‌کی ئیسڕائیلی کراوه. ئه‌مه به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه. وه‌هابیه‌ت له‌ناو سونه و به‌هائیه‌ت له‌ناو شیعه‌کان له دوای ئاژاوه‌گێڕی خوڵقاوندن و ده‌یانه‌وێت ڕیشه‌ی ئیسلام هه‌ڵکێشن. تۆ بڕوانه ۵ ساڵه له سووریا شه‌ڕه یه‌ک جوله‌که‌ش له لووتی خوێن نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌رچی نه‌هامه‌تییه به‌سه‌ر موسوڵمانه‌کاندا هاتووه.
مه‌روی جه‌ختی کرد: بنه‌ماڵه‌ی دڕنده و بێ فه‌رهه‌نگی نه‌جد له عه‌ره‌بستان به پشتیوانی بریتانیا ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاتی حجازدا گرت و ناوی نه‌حسی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا ساخ کرده‌وه، کاره‌کانی ئه‌وان و داعش و تاڵبان و ئه‌لقاعیده بووه‌ته هۆی ڕق و کینه‌ی خه‌ڵکی جیهان له دینی ئیسلام و ئه‌مه زوڵمه له که‌سایه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خودا.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: ئێمه به پێی فتواکانی ڕێبه‌ی باڵای ئێران سووکایه‌تی کردن به بابه‌ته پیرۆزه‌کانی مه‌زهه‌به‌کانی دینی ئیسلام به هێڵی سوور ده‌زانین و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سووکایه‌تی به مه‌زهه‌به‌کانی دیکه بکات ده‌بێت به‌ری پێ بگردرێت.
ئاژانسی مێهر