• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 113
  • دوو شەممه 17/8/1395
  • رۆژژمێر :

سێ سنووری چەززابە، شەلەمچە و میهران شوێنی گەیاندنی ڕاژەکاری به زیارەتکاران


وەزیریاری تەندوستیی ئێران بۆ کاروباری دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ، باسی دامەزرانی حەوت نەخۆشخانەی گەڕۆکی کرد لە سنووری نێوان ئێران و عێراق بە مەبەستی گەیاندنی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی(ع).

( موحەممەد ئاغاجانی)  وەزیریاری  تەندوستیی ئێران بۆ کاروباری دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ، ڕۆژی یەکشەممە بە ئیرنای ڕاگەیاند: جیا لە حەوت نەخۆشخانەی گەڕۆک لە سنووری نێوان ئێران و عێراق ، 235 ئامبۆڵانس، چوار کۆپتەر و خەوت هەزار ڕاژەکاری تەندوستی و دەرمان لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی لە سێ سنووری نێوان ئێران و عێراق سەقامگیر دەکرێن.

ئاغاجانی پێی داگرتووە: سێ سنووری چەززابە، شەلەمچە و میهران شوێنی گەیاندنی ڕاژەکاری لە لایەن کارگێڕانی تەندوستی و دەرمانی وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاریی پزیشکی ئێرانن بۆ زیارەتکاران لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی دا.

بیستەمی مانگی سەفەر( 20ی نوامبەری 2016) چلەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و هاوڕێیانی ئەو ئیمامە پاکەن لە سارای کەربەلادا، کە بەم بۆنەیەوە ملوێنان موسڵمان لە سەرتاسەری جیهانەوە لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری کردن لەم ڕێ و ڕەسمەدا دەگەنە ئەم شارە پیرۆزەی ئێراق.

سایتی سه حه ر تی وی